په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
بیۆگرافی
ئارتیکل
پێگه‌ی به‌سوود پەڕەکانی گوڵێکی سور
سه‌ردانه‌کان
ژیانێکی نوێ
شڵه‌ژانی ئه‌و باره ده‌ق گرتووه‌ی سیاسه‌ت و سه‌وز بوونه‌وه‌ی هیوا سڕبووه‌کان له کوردستانی ئێمه‌دا، نائاسایی ترین زه‌مه‌نێک درووست ده‌کات که هه‌تا ئێستا به‌بێ تووندوتیژی، میلله‌ته‌که‌مانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بۆ شێواندنی نه‌درێت.
له ئێستادا و له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌گه‌ر ته‌نها کڵاوڕۆژنه‌یه‌ک ده‌رکه‌وێت له ڕه‌ونه‌قی هیوا و ئومێده خه‌فه‌کراوه‌کان، بێگومان ده‌توانرێت بکرێته سه‌ره‌تای هه‌ڵزنان به‌ره‌و لوتکه‌ی ئامانجه ڕاسته‌قینه‌کان. بۆ ئه‌م بۆچونه‌ش، پشتئه‌ستوورم به ڕاده‌ی ته‌وژمی هۆشیاربوونه‌وه‌ی گه‌نجی کورد له ئێستادا و له‌و رووناکیه به‌رچاوه‌ی له‌به‌رده‌م بیری گه‌نجی کورددا هه‌یه بۆ ڕۆشنبوونه‌وه‌ی هۆش و بیر له داهاتوودا. " به‌هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ساڵانی پێش ٢٠٠٠ و زه‌مه‌نی شه‌ری ناوخۆدا به باشی ئه‌م ته‌وژمی گه‌نجژیانه ده‌بینرێت." ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و گه‌شه به‌رچاوه‌ی ته‌کنه‌لۆژیا و ئه‌و بچوکبوونه‌وه ڕه‌هایه‌ی جیهان که باڵایان به‌ئاسانی له نزمترین پانتاییه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆوه ده‌بینرێت. وه میدیای ئازاد به‌م سه‌ره‌تا ناکامڵه‌یشه‌وه هه‌ر ده‌وری خۆیی ده‌گێڕێ له‌م نێوه‌نده‌دا.
ئه‌م ڕه‌وته‌ش به چه‌ند قۆناغێکدا تێده‌په‌ڕیت که ده‌توانین ڕیزبه‌ندیانبکه‌ین له‌م قۆناغانه‌ا.
قۆناغی یه‌که‌م: ده‌کرێت سه‌ره‌کی ترین و کاریگه‌ر ترین قۆناغ به قۆناغی سه‌ره‌تا بسپێرین و به ئه‌مانه‌ت و ووریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین. چونکه بنچینه‌ییترین گۆڕان له خۆ ده‌گرێت، ئه‌ویش" هێنانه خواره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌موو به‌رزاییه‌کانی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیی و مه‌ده‌نییه‌کانیان له ده‌ستایه. "
قۆناغی دووهه‌م "جێ گرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات." هۆشیاری و ووریایی، پێویستییه‌کی گرنگن که‌ده‌بێت له‌م مه‌یدانه‌دا یاری خۆیان بکه‌ن. هه‌تا بتوانرێت ئه‌و ئه‌رکه به که‌سانی خاوێن و کارامه و ماندوونه‌ناس له گه‌یاندنی په‌یام و جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کان بسپیردرێت. . ئه‌گه‌ر به‌م ئاقاره ته‌ندرووسته‌دا ئه‌م ڕه‌وته گوزه‌ریکرد، ئه‌وا ئێره ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌کی تۆکمه و بناغه‌یه‌کی سه‌نگین بۆ بنیاتنانی ئه‌و ڕێگایه‌ی سنوری ژیانێکی نوێی لێوه ده‌دۆزینه‌وه. یان هه‌نگاوێکی گه‌شبینانه‌یه که ده‌کرێت ڕێگای چوونه نێو سنوری ژیانێکی نوێ بدۆزرێته‌وه لێوه‌ی.
ئه‌و ژیانه نوێیه هه‌یه و ئاماده‌یه و ده‌رگاکانیشی هه‌موو زه‌مه‌نێک کراوه‌یه له‌به‌رده‌مماندا، ته‌نها دۆزینه‌وه‌یی ڕێگاکان و هه‌نگاونان بۆ گه‌یشتن و خزانه ناو پانتاییه‌که‌یه‌وه‌ی ده‌وێت. . وه لێره به‌دوا‌وه ده‌توانین قۆناغه‌کانی تری ئه‌م ڕه‌وتی نوێ بوونه‌وه‌یه ببینین و تێ‌یان په‌رێنین.
ژیانی نوێ سه‌رزه‌مینێکی نوێیه‌و به ته‌واوی ماناکانه‌وه جیایه له‌م فه‌زایه‌ی ئێستا ئێمه‌ی کورد گیرمان خواردووه تێیدا. نه‌خشه‌یه‌کی نوێ و سنوری وڵاتێکی دامه‌زراوه، که هه‌موو ڕه‌هه‌نده بنیاتنه‌ره‌کانی تێدا داڕێژراوه.
گۆڕان: سه‌پاندنی ئه‌و ڕه‌هه‌نده بنیاتنه‌رانه نییه به‌سه‌ر هاونیشتمانیانی وڵاته‌که‌ماندا که له‌سه‌ر زه‌مینی ژیانه نوێیه‌که‌دا هه‌یه، که بریتین له " ئازادی یه‌کسانی دادپه‌روه‌ری دیموکراتی ئاوه‌دانی بنیات... هتد." ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وشی سه‌پاندنه درووست بێت و بمانه‌وێت به‌بێ تێگه‌یشتن و شیکاریه‌کی ڕاسته‌قینه ڕووبه‌رووی ئه‌و تازه‌گه‌رییانه ببینه‌وه، ئه‌وا پاشه‌ڕۆژێکی ناته‌ندرووست و بێ بنه‌ما دێته کایه‌وه، وه به هه‌ڵه به‌کارهێنان یان به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن له واتا و ناوه‌ڕۆکه‌کانی ئه‌م چه‌مکانه، کاره‌ساتی ئه‌خلاقی و دابڕان له هه‌موو کاروانێکی پیشوه‌چوون و گۆرانکاری لێ ده‌که‌وێته‌وه. وه‌ک چۆن هه‌تا ئێستا میلله‌ته‌که‌مان سودمه‌ند نه‌بووه به‌و به‌رقه‌رارییه ناکامڵ و کلۆر و پوچه‌ی ئه‌م هه‌ژده‌ساڵه‌ی ته‌مه‌نی دوای ڕاپه‌ڕین، وه له ئه‌نجامدا خودموختاریه‌کی پوکاوه و ماندوو، له له حوکومرانییه بێبه‌هره و بێتواناکه‌یدا، به هه‌گبه‌یه‌کی به‌تاڵه‌وه به‌رامبه‌ر میلله‌ت ڕاده‌مێنێت، ئێستا.
به‌ڵکو به بڕوای من گۆڕان گه‌یشتنه به‌و زه‌مینه و فێربوون و ئاشنابوونه به یاسا و ڕێسا دارێژراوه‌کانی به شێوازێکی مه‌بده‌ئی و ته‌ندرووست. پێویسته ئه‌وانه‌ی له داهاتودا پێشڕه‌وی کۆمه‌لگا ده‌که‌ن بۆ هه‌ناوی ئه‌و زه‌مینه نوێیه، له هونه‌ری نمایش‌کردنی ڕه‌هه‌نده‌کاندا به شیوازێکی جوان و پرۆفشناڵ کارامه‌ییان تێدا بێت. هه‌تا گۆڕان و نوێگه‌راییه دیار وبریقه‌داره‌که‌ی ئه‌م ژیانه نامۆیه، دووباره کاریگه‌رییه‌کی نه‌گه‌تیڤ له سه‌ر ژیان و سایکۆلۆژیای مرۆڤه‌کان درووست نه‌کات له‌داهاتوودا. وه‌ک چۆن له هه‌ژده‌ساڵی ڕابووردوودا، نه‌شاره‌زایی و بێئاگایی له پێشانداندا، چۆن ڕوویه‌کی خراپ و نه‌شیاویان داوه به هه‌موو جه‌وهه‌ره مژده‌به‌خشه‌کان و چۆن کۆمه‌ڵگا به بێزارییه‌وه له ڕه‌هه‌نده هه‌ره پێویسته‌کانی ژیانی خۆیان ده‌ڕوانن . له‌م ڕووه‌شه‌وه " ووتاری ئاینی، عورف و عاداتی دێرینه‌ی ناوچه‌یی " سوودمه‌ند بوون به مانه‌وه و فڕێنه‌دانی زۆرێک له کلتوره سه‌قه‌ت و شه‌رمهێنه‌ره‌کان، وه‌ک فره‌ژنی و پیاوسالاری و ژن‌کوژی... خورافات و شه‌رم و دیوار و به‌ربه‌سته‌کانی نێوان نێر و مێ ...
ده‌کرێت ئه‌و "سه‌زه‌مینی ژیانی نوێ"یه به تاراوگه و وڵاتێکی نامۆ بیه‌کسانێنین کاتێک کۆچه‌رییه‌ک پێده‌نێته خاکه‌که‌یه‌وه و ده‌یه‌وێت ژیانی هه‌تاهه‌تایی ئه‌گه‌ر به ناچاریش بێت له‌وێدا درێژه پێبدات. چۆن له وڵاتێکی نامۆدا پێویسته سه‌ره‌تا فێری زمان و کولتور و یاسا کانی ببێت و زه‌مه‌نێکی کاتیی ده‌وێت بۆ ڕاهاتن به سرووشته‌که‌ی، پاشان پێویست ده‌کات هه‌ستێت به ئه‌نجامدانی ئه‌رکێک که له‌به‌رده‌وامبوونی ژیانیدا هاوژیانیی ده‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی به‌سه‌ر ڕێڕه‌وه به‌راییه‌کاندا ناو یه‌کڕاست ده‌ستی دایه جموجوڵ بۆ ژیانێکی باشتر، ئه‌وا به دڵنییایه‌وه له لایه‌نی هزر و هۆشه‌وه بلۆک ده‌بێت و هیچ نوێ بوونه‌وه‌یه‌ک له ژیانیدا ڕوونادات وسه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت، پاش چه‌ند ساڵێک، جه‌سته‌یه‌کی ماندوو وه هۆش و بیرێکی چه‌ق به‌ستوو له ساڵه‌کانی ڕبووردودا و داهاتوویه‌کی بێبه‌رنامه و بێزار له هه‌ر شتێکی نوێ و تازه‌گه‌رییه‌ک. به‌هۆی که‌ڵه‌که‌بوونی خێرای ئه‌و هه‌موو داهێنراوه نوێیه تۆکمه‌یه‌وه که له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا خێرایی پێشکه‌وتن و نوێگه‌را له ئاستێکدایه ئه‌گه‌ر ووریا نه‌بین به ئاسانی به‌جێ ده‌مێنین و به ئاسانیش ناتوانین داستمان بگاته‌وه پێی.
ئه‌م نمونه‌یه به ته‌واوی له‌ناو کورده‌کانی هه‌نده‌راندا به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بینرێت. زووربه‌ی گه‌نجانی کورد ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نها و له ته‌مه‌نێکی هه‌رزه‌کارییه‌وه هاتوونه‌ته تاراوگه، دابراون له‌و گه‌شه و په‌روه‌رده سرووشتییه‌ی که له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا مرۆڤه‌کان دێته ڕێگایان له‌ناو خێزان و کۆمه‌ڵگای خۆیاندا. لێره‌ش له هه‌نده‌ران له هه‌موو پێشوه‌چونێکی هزری نوێگه‌رایی دواکه‌وتوون. هیچ گۆشه‌یه‌کی ئه‌م پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌یان به‌خۆیان ڕه‌وا نه‌بینی و ئێستا له هه‌موو خۆشگوزه‌رانییه‌که‌ی ژیانی ئێره بێبه‌رین. زووربه‌یان له چوارچێوه‌ی دیواره‌کاندا له که‌ئابه و بێزاریی قوڵ و خه‌مۆکیدا له هه‌ناوی خۆیاندا ده‌توێنه‌وه. یان له ڕێستۆرانت و هۆتێل و کافێتریاکاندا کاره بێزارکه‌ر و قورسه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وکارانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه خۆیان ئاماده‌ییان تێدا نییه ده‌ستی بده‌نێ. یان کرێکاری و پاککردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان و قه‌سابخانه سارد و سڕه‌کان و کارکردن له کێڵگه و مه‌زره‌عه‌کاندا و هه‌موو کاره ناڕه‌حه‌تو ماندووکه‌ره‌کانی تر. دڵنیام زووربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا نییه له کوردستاندا ئه‌وکارانه به‌خۆیان بسپێرن.
وه زۆرێک له خێزانداره‌کان ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تاوه نه‌یان ویست تێکه‌ڵ به ژیان و یاسا و خه‌ڵک و زمان و کلتوری ئه‌م وڵاتانه ببن، له ماڵه‌کانی خۆیاندا به دیار که‌ناڵه‌ئاسمانییه‌کانه‌وه کاته‌کانی خۆیان تێپه‌ڕده‌که‌ن. له نێوان گه‌وره و منداڵه‌کاندا سه‌رلێشێواوییه‌ک هاتۆته کایه‌وه که ئه‌سته‌مه له هیچ ئاینده‌یه‌کدا لێک تێگه‌یشتن بێته کایه‌وه. نه منداڵ به ته‌واوی ده‌توانێت خۆی له یه‌کێک له‌و دوو کولتوره جیابکاته‌وه ، نه گه‌وره‌کانیش ئه‌و قابیلیه‌ته‌یان تدایه ده‌ست له چه‌وریی خواردنه‌کانیان و له‌زه‌ت له دانیشتنیان به‌دیار سته‌لایته‌کانیانه‌وه هه‌ڵبگرن، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، چاودێرییه‌کی هه‌ست به‌لێپرسراوێتی کردنی جوامێرانه‌ی نه‌وه‌کانیان بکه‌ن. هه‌تا، وه‌کو خۆیان دۆڕاو و بێمایه مانه‌وه .. منداڵه‌کانیان بتوانن ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه پڕ بکه‌نه‌وه.
دیاره ڕێژه‌یه‌ک له‌و گه‌نجانه و له‌و خێزانانه‌ی ژیان له هه‌نده‌ران به‌سه‌ر ده‌به‌ن، توانیویانه ڕێگایه‌کی گونجاو بۆ ژیانێکی باشتر بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه و هه‌نگاوی به‌رچاویان ناوه له بواری خوێندن و بسنس و پروه‌رده‌یه‌کی گونجاو دا. که پێویست ده‌کات ئاماژه‌یان بۆ بکرێت و رێز له توانا و هه‌وڵه‌کانیان بگیرێت و هه‌نگاو بنرێت بۆ سود بینین له توانا و بیریی نوێیان.
له کوردستانی ئێمه‌دا پێداویستییه‌کان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ره‌تا و بۆ چوونه ناو ژیانه نوێیه‌که‌وه به‌رجه‌سته‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندین له‌و ماته‌ریاڵ و که‌رسته خاوانه‌دا. گرنگترینیان " خه‌ڵک. داهات. توانا. بارودۆخی گونجاو" ئه‌گه‌ر به توندگیری و لێبراوانه‌وه کاری بۆ بکرێت هه‌موو شته‌کان به ئاسانی تیده‌په‌ڕن و ده‌کرێت ئاینده‌یه‌کی روون له‌به‌رده‌مماندا وێنا بکه‌ین.
خه‌ڵکی کوردستان: له ئێستادا خه‌ڵکێکی ئاماده سه‌ری هه‌ڵداوه که ببێته پشتوپه‌نایه‌کی ساغ بۆ ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ی بۆ داهاتوو کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی ده‌بێت. وه سات له‌دوای سات له زیاد بوون و گه‌شه‌یه‌کی ته‌ندرووستدایه و له چه‌ند ساڵێکی تردا ته‌واو ده‌بێته هێزێکی بنچینه‌یی و چه‌سپاو، که ئاسانکارییه‌کی بێوێنه ده‌کات له سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌زمونه نوێیه‌دا.
داهات: له سه‌دا حه‌ڤده‌ی بودجه‌ی عێراق له ئێستادا. داهاتی هه‌ناردنه‌کردنی په‌ترۆلی خاو و داهاتی سنوره‌کان له‌کاتی تێکچوونی بار‌و دۆخی عێراقدا. ئه‌مانه پشتوپه‌نایه‌کی تۆکمه‌ی ماددین که ده‌کرێت سه‌د ده‌ر سه‌د پشتی پێببه‌ستین بۆ سه‌رخستنی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه.
توانا: ڕۆشنبیره هۆشیاره‌کان. زۆربه‌ی ئه‌دیب و نوسه‌ر و هونه‌رییه‌کان. زووربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره خاوه‌ن ئه‌زمون و پاک ڕه‌وشته‌کان. گه‌نج. . ئه‌مانه زه‌خیره و پشتگیرییه‌کی ڕۆحیی هه‌ر ڕه‌وتێکی نوێخوازن و له پراکتیزه‌کردنی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی سود به‌خشدا ده‌توانرێت سود له توانا و تاله‌نته‌کانیان وه‌ر بگیرێت.
بارودۆخی گونجاو: نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستی دایه ئه‌م بۆمبه و ئه‌ڵقه‌که‌ی ڕاکێشا. شڵه‌ژانی خسته ناو باره چه‌ق به‌ستووه‌که‌وه. لاینگران و سۆزدارانی به ئه‌وپه‌ڕی بڕواوه خۆیان بۆ یه‌کلایی کردۆته‌وه. زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و خه‌ڵکانی به ئه‌زموون پشتگیری له جوڵانه‌وه‌که‌ی ده‌که‌ن. ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه بڵێین بارودۆخێکی گونجاو هه‌یه بۆ ده‌ستپێکردن و هه‌ستان و جموجوڵ.
پێده‌چێت به‌خشینی ئه‌م نازناوه به نه‌وشیروان، لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تووڕه بکات و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وه بۆ ئه‌م ده‌ربرینه‌ی من بکه‌ن که هیچیان سه‌ر پشک نین له‌م جموجوڵه‌دا. به‌ڵام له دیدی منه‌وه ئه‌مه راستییه‌که‌و من گه‌یشتووم به ئه‌وپه‌ڕی!! " پێش ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان شتێک بڵێ، دۆخێکی به‌ستوو بوو ڕه‌وشه‌که" .. چوار حیزبه‌که، چه‌په‌کان، ڕۆشنبیران و خه‌ڵکی دڵسۆز و میدیاکان... هیچ توانایه‌کی وه‌ها درووست نه‌بوو ئه‌و دیواره شه‌ق بکات. به‌ڵام نه‌وشیروان دیواره‌که‌ی شکاند، له‌ناو قه‌ڵا سه‌نگینه‌که‌وه هاته ده‌ره‌وه. که‌لێکی گه‌وره‌ی کرده تۆکمه‌یی دیواره‌کانی، خه‌ڵکه‌که ووروژا. هیوا له گۆڕنراوه‌کان هێدی هێدی ده‌بوژێنه‌وه...
گرنگ ئه‌وه‌یه ئیتر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک له لوتکه‌دا بێت، ناتوانێت به ئه‌و بێباکییه‌ی جاری جارانه‌وه حوکومرانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بکات. ئیتر ڕه‌قیبه ڕاسته‌قینه‌کان په‌نجه‌ره‌یه‌کیان هه‌یه زه‌نگی هۆشیاری لێوه لێبده‌ن. ئیتر چه‌واشه‌کاری و خۆسه‌پاندن و به تاڵان بردنی سامانی خه‌ڵکی کوردستان له کۆتاییهاتن دان. ئیتر سه‌ره‌تاکه درووست ده‌بێت بۆ بڕینی قۆناغه‌کان.. بۆ گه‌یشتن به سه‌رزه‌مینی ژیانێکی نوێ.
پێشبینی :
له چه‌ند ساڵێکی داهاتوودا پارتی و یه‌کێتی له به‌رگی حیزبێک یان ڕه‌وتێک یان گروپێکدا بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌درێن. ئه‌مه‌ش "بچوکبوونه‌وه یان " ناچاریان ده‌کات که ئه‌م ڕێگایه هه‌ڵبژێرن و له‌تاوی له‌ده‌ست نه‌دانی یه‌کجاری پله‌و پایه‌کانیان ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نێن.
یه‌کێتی و پارتی ده‌که‌ونه دژایه‌تییه‌کی ئاشکرا و به‌رچاوی هه‌موو ڕه‌وتێکی نوێخواز و ئۆپۆزیسیۆن. ئه‌گه‌ر به ڕێگای ئاشکرا و له ڕێگای پێگه‌کانی ڕاگه‌یاندنی خۆشیانه‌وه نه‌بێت، ئه‌وا له ژێر ناوی خوازراو و له پێگه و میدیای هه‌ڵبه‌ستراو و دروستکراوه‌وه ئه‌م خۆخالی کردنه‌وانه به ئه‌نجام ده‌گات. نه پێکانی ئامانجه‌کان له‌م ڕیگایه‌وه واده‌کات په‌نا ببرێته به‌ر توند‌و تیژی.
پێشنیار ده‌که‌م:
ئه‌وکه‌سانه‌ی خۆیان پێ ئۆپۆزسیۆنه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی بوونیان هه‌یه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی میلله‌ت دا چاو پۆشی له هه‌ر توند و تیژییه‌ک بکه‌ن که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت. هه‌تا زووتر ئه‌و رێگایه بدۆزینه‌وه بۆ چوونه نێو ژیانیکی نوێ وه.
Jun 2009
گۆڕان.. ده‌بێت ببێت
جیهان گۆڕا. به‌ڵام ئێمه‌ی کورد هێشتا به‌ده‌ست سیاسییه‌کانی ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه‌وه گۆشه‌گیر و چه‌په‌ک و ده‌ق گرتوو له گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا ماوینه‌ته‌وه. سه‌رکرده و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له وڵاتی ئێمه دا، به ئاراسته‌یه‌کی جیا، به پێچه‌وانه‌ی گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌وه پێشڕه‌وی کاروانی ژیانی ئێمه ده‌که‌ن. هه‌ریه‌که له سیاسییه ماندووه‌کانی وڵاتی ئێمه چه‌ندین سه‌رکرده و سیسته‌می حوکومڕانی له جیهاندا تێپه‌ڕاندووه و ماشێنی چه‌ند جیلێکیان له ڕۆڵه‌کانی نیشتیمان به بێهیوایی بۆ که‌ناره‌کانی پیری لێخوڕیوه.
له کۆتایی هه‌فتاکانه‌وه، له‌وکاته‌وه‌ی شۆڕشی نوێ هه‌ڵگیرسا که درێژه‌پێده‌ری هه‌مان شۆڕشی شکست‌خواردووی پێشووتربوو، هه‌تا ئێستا. به درێژایی ئه‌م مێژووه هاوچه‌رخه، جیهان کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری بناغه‌یی و جه‌وهه‌ریی له جوگرافیا و سیسته‌می درێژه‌دان به ژیان ڕوویاندا. تێکشکان و دروستبوونی ده‌وڵه‌تان له‌م ماوه‌یه‌دا زۆرێک له پانتاییه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی گرته‌وه. وه‌ک " تێکشکانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و درووستبوونی ئه‌و هه‌موو وڵاته. یان یوگۆسلاڤیای جاران و ئه‌م هه‌مه‌ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستا. یان یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانه‌کان و که‌رتبوونی چیک و سلۆفاکیا. هه‌تا ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی فاشیزمی عێراقیشی له‌سه‌ر بێت." ئه‌مانه وه‌ک نمونه‌یه‌کی بچوک له‌و هه‌موو گۆڕانکارییه‌ی له جیهاندا چه‌سپی. هه‌مووی به‌سه‌ر واده‌ی ده‌سه‌لاتی پارت و سه‌رکرده‌کانی کورددا تێپه‌ڕیوه و دۆزی میلله‌تی کوردیش هه‌ر له شوێنی خۆیدایه، هه‌تا ئێستا.
لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و وێستگه‌یه‌ی پرسیاره گونجاوه‌کان درووست بکه‌ین، که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌ڕه‌تی توانا و پشتگیرییه مه‌عنه‌ویی و مادییه‌کانی که هه‌یبووه و له‌کاتی شکستی دوژمنانی و ده‌نگ بڵندی خۆی، نه‌یتوانیوه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی بکات له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ئه‌رکێکی گرنگ و چاره‌نوسسازی پێسپاردووه، ئیتر له ئێستادا و له‌م سه‌ره‌تای هۆشیاربوونه‌وه‌یه‌دا چۆن ده‌کرێت ئه‌و مه‌شخه‌ڵه هه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌واندا بێت؟ یان کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بڵێین، ئێستا له پیربوونی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا هیچ له توانا و له هه‌گبه‌یاندا نه‌ماوه بۆ ده‌رهێنانی میلله‌ت له‌م وێرانه‌یه‌دا؟
پیری :
به بڕوا من پیری تێپه‌راندنی ئه‌زمونگه‌لێکی دوورودرێژه به پانتایی به‌رزونزمییه‌کانی ته‌مه‌ندا، شۆڕبوونه‌وه‌یه به‌ناو قوڵاییه‌کانی فکر و قۆناغه فه‌لسه‌فی و مێژوویه‌کاندا، کامڵبوونه له تێکشکان و هه‌ستانه‌وه‌دا، دیتنی هه‌موو که‌له‌به‌ر و پته‌ویه‌کانه له ڕێڕه‌وه‌کانی ژیاندا. ده‌کرێت سود له ئه‌زموونی پیره‌کان وه‌ربگرین بۆ تێنه‌که‌وتنه چاڵی و چۆڵییه‌کان، ده‌شێت ئامۆژگارییه‌کانیان ئاسانکاری زۆرمان بۆ بکه‌ن له سه‌فه‌ره‌که‌ماندا،
به‌ڵام هه‌ڵه‌یه پیره‌کان ببن به داڕێژه‌ری سیسته‌می هه‌نوکه‌یی بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان.
چونکه له هه‌مانکاتدا ده‌کرێت بڵێین پیریی یان پیربوون له هزردا، نوێ نه‌بوونه‌وه و وه‌ستانه له زه‌مه‌ندا، یان گه‌ڕانه‌وه‌یه به خه‌یاڵ و خۆزگه‌کان بۆ زه‌مه‌نێک هه‌ڕه‌تی ئازایه‌تی و ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤ بووه تێیدا. ئه‌و رابووردوه‌ی که تێپه‌ڕیوه له ته‌مه‌نی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا، هیچ تروسکاییه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت بۆ کردنه خاڵی ده‌ستپێکردن و نوێبونه‌وه و گۆڕان. ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌زه‌قی له سیما و ڕه‌فتاری سیاسیه‌کانی ئێمه‌دا ده‌بینرێت، له بیر و پلانیان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و داڕشتنی سیسته‌می په‌ڕێوه‌چوونی ده‌زگاکانی حکومه‌ت و کایه مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. هه‌م له ده‌رکه‌وتنیان له شانی هه‌لسوڕێنه‌رانی دنیای ئه‌مڕۆدا.
گۆڕان ده‌بێت گه‌نج ئه‌نجامی بدات. پێویسته لێبڕاوانه و به توانایه‌کی باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه ده‌ست بداته ئه‌م ئه‌رکه، ئه‌م بینایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بناغه‌ی جاران بێت، جارێکی تریش ده‌روخێته‌وه! پێویسته عه‌قڵه نوێیه‌کان به پلان و به‌رنامه‌ی نوێ، بیروبۆچونه کۆنه‌کان له‌بیری نه‌وه‌ی نوێ ببه‌نه‌وه. ئه‌م بۆچوونه به‌و واتایه نا، به ڕه‌هایی هه‌موو پیرییه‌ک وه‌لا نێین. وه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا پێویسته له توانا و دانایی که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زمون له بواره‌کانی، کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری و کلتوری، بگره له‌بواری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنیشدا ئه‌وانه‌ی به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له په‌راوێزی و که‌ناره‌کاندا بوون، به‌هۆی نوێخوازی و یاخیی بوونیان له دژی ئه‌و چه‌ق به‌ستنه، سود وه‌ربگرین و پرس و ڕایان پێبکه‌ین. یان له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له ماندووبونیان له ڕابوردوودا پله‌و پایه‌ی به‌رزی فه‌خرییان پێبدرێت و به سه‌نگینی ناویان بهێنین.
گۆڕان ماتا‌ریالێک نییه بگه‌ڕێین بۆ به‌دیهێنانی، به‌هۆی مادده یان هێزێکی جه‌سته‌یی و جه‌ماوه‌ری ده‌ستمان بکه‌وێت. ڕه‌نگه‌کان و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و زۆرینه و که‌مینه‌کان ناتوان بیانهێننه بوون. " کوردستانی ئێمه له ئێستادا لێوانلێوه له مادده و هێز و حیزب، ڕه‌نگاوڕه‌نگه به پێگه جه‌ماوه‌ری و ئایدۆلۆژیا هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کان." ئه‌مانه نه‌یان توانیوه هیچ گۆراننێک دروست بکه‌ن یان بیهێننه دی، وه یان ڕێگاخۆشکه‌ر بن بۆ هاتنه‌دی ئه‌م چه‌مکه. به‌ڵکو ڕه‌هه‌ندێکه پێویست به پلان و نه‌خشه‌یه‌کی جه‌وهه‌ری ده‌کات هه‌تا ده‌ست به درووست‌کردنی بکه‌ین. هزر و داینه‌مۆی بنیاتنه‌ر و شاره‌زا و پرۆفی ده‌وێت بۆ ده‌ستکردن به کێشانی نه‌خشه‌که‌ی. ئه‌م سه‌رده‌مه جیهانێکی تره و خێراتر کات و ساته‌کان تێده‌په‌ڕێن. پێویسته هیچ هه‌لێک بۆ بنیات و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌کان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین. ئه‌و ڕه‌وته هیواش و بێجوڵه‌یه‌ی له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه زیانه گه‌وره‌کانی لێ ده‌که‌ونه‌وه. به‌جێمان و مانه‌وه له ڕابوردوودا ده‌بێته ڕاستی، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی خود دۆزینه‌وه و خۆ ڕزگارکردن نه‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێسا بگۆڕێت ماناکانی گۆڕان و ژیانێکی نوێ نه‌هاتوونه‌ته دی. به‌ڵکو ده‌بێت سه‌رچاوه‌کان بدۆزینه‌وه و ده‌ست بده‌ینه ئه‌رکه قورسه‌که .
به‌بۆچوونی من هه‌تا ئێستا نه‌ک هه‌ر گۆڕانکاری له چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کانمان به قازانجی میلله‌ت نه‌کراوه، به‌ڵکو له رابوردووی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ئێستادا گه‌وره‌ترین زیان به دۆزه ڕواکه‌ی گه‌یشتووه. که ده‌کرێت زیانه‌کان به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری، ناوخۆیی و ده‌ره‌کی، نیشان بکه‌ین:
* ناوخۆی کوردستان : " ئه‌نفال و کیمیاباران، شه‌ڕی ناوخۆ، به‌تاڵانبردنی دارایی و سامانی حکومه‌ت و میلله‌ت له راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ ه‌وه هه‌تا ئێسا."
* ده‌ره‌وه‌ی کوردستان: جوگرافیای کوردستان له چوارچیوه‌یه‌کی ترسناکدا خوڵقاوه، هه‌رچه‌نده به‌شێکی ئه‌م ترس و گه‌وره‌کردنی دوژمنه به‌ده‌ستی خۆمان درووستمان کردووه. به‌هۆی ملکه‌چی و بازبازێنی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له باوه‌شی ئه‌مه‌وه بۆ ئه‌و له ڕابوردوودا، بچوکی ئێمه و ترس له گه‌وره‌یی به‌رامبه‌ر، بووه به واقیعێکی تاڵ. به‌ڵام نه‌گۆڕان و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م باره و گرێدان به سروشتی تاکی میلله‌ته‌وه، زیانێکی گه‌وره‌ی له دۆسیه‌که‌مان دا له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌کی. وه پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، هه‌موو دنیا به‌تایبه‌تی دراوسێکانی عێراق سیاسه‌ت و ئه‌جیندای خۆیان گۆڕی له ناوچه‌که‌دا، به خێراییه‌کی سه‌رنجڕاکێش هه‌موو شته‌کان گۆڕان. ده‌وڵه‌تی عێراق جارێکی تر له‌سه‌ر پێی خۆر ڕاده‌وه‌ستێته‌وه و نیشانه‌کانی دیکتاتۆریی له سه‌رکرده نوێیه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت. ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی بوو به ڕاستییه‌کی تۆقێنه‌ر و ده‌بێته خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی. تورکیا به سیاسه‌ته چه‌واشه‌کارییه ژێربه‌ژێره‌کانی، به باسکردن له زمان و چه‌مکه‌کانی فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێکی فاشیستانه و کۆنه‌په‌رستانه به‌سه‌ر عه‌قڵی تاکی کورددا بسه‌پێنێت له‌و وڵاته. ئه‌مریکا و وڵاتانی جیهان هه‌موو خوێندنه‌وه‌کانیان بۆ دۆزی کوردی پشتگوێ ده‌خه‌ن. تاکه لایه‌نێک که ستراتیژیه‌تی نه‌بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵات و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌م ڕه‌وشه‌دا، کورد و ده‌سه‌ڵاته ساویلکه‌که‌ی بوو، به کۆمه‌ڵێك ده‌ستکه‌وتی لاوه‌کی و بێ‌مانا ئامانجه گه‌وره‌کانیان له‌گۆڕنا: ڕازیی بوون به ده‌سه‌ڵاتێکی کارتۆنی بێ متمانه‌ی سه‌رۆک کۆماری، له عێراقدا، ڕازیبوون به ڕاپرسی له‌سه‌ر که‌رکوک و خستنه نێو سه‌رزه‌مینی گومان و خوێنه‌وه" گومان له کوردبوون، خوێن ڕشتن بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و گومانه و پێشاندانی حه‌قیقه‌ت له ڕاستیه‌کاندا" ، ڕازیی بوون به ده‌رهێنانی نه‌وت به‌ڕه‌زامه‌ندی بێگانه له خاکی خاوه‌ن خاک‌دا. رازیی بوون به ده‌ستورێکی عه‌ره‌بی پڕ له لێلی و ته‌ماوی له پێش هیچ هه‌نگاوێکی ئه‌رێنییه‌وه به‌ره‌وڕووی چاره‌سه‌ره جه‌وهه‌رییه‌کان. وه ڕیسواکردنی داخوازییه‌کانی میلله‌ت به شوبهاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان به خه‌یاڵی شاعیران له به‌رده‌م کامێرا و مایکرۆفۆنی میدیا ده‌ره‌کییه‌کاندا به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتێکی وه‌کو تورکیا.
ئه‌و گۆڕانه‌ی که‌ده‌بێت بکرێت، له پێش هه‌موو شتێکدا دیاری کردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یه که زیانه گه‌وره‌کانمان لێوه کردووه، پاشان خستنه گه‌ڕی ئایدیا و بیری نوێ بۆ ڕاستکردنه‌وه و چاره‌سه‌ر و قه‌ره‌بووکردنه‌وه.
هه‌ڵسوراوان له چه‌سپاندنی گۆڕاندا پێویسته گه‌نجانی ئاکتڤ و ئه‌کادیمی و شاره‌زای ئه‌و نێوه‌نده بن که ئیشی تێدا ده‌که‌ن. ده‌بێت به حه‌وسه‌ڵه‌یه‌کی له‌خۆ بوردووانه‌و ماندوونه‌ناسانه، ووزه و توانایی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ بنیاتنانی ئه‌و پڕۆژه و پلانانه‌ی که پێویسته جێبه‌جێ بکرێن هه‌تا گۆڕانی ڕاسته‌قینه درووست بکه‌ن.
له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیاندا گۆڕان بووه به پێویستییه‌کی به‌رجه‌سته، بۆیه ده‌بێت به سیستمێکی نوێ و پرۆفشناڵ پڕۆژه‌ی تۆکمه و بنیاتنه‌ر دابڕێژرێت بۆ هه‌ر یه‌که له بواره‌کان. خه‌ڵکانی ته‌کنۆکرات و پرۆفی ئه‌رکه‌کانیان پێبسپێردرێت و چاودێری و پشتگیری ته‌واویان بکرێت.
دیسان : گۆڕان ده‌بێت گه‌نج ئه‌نجامی بدات. ئه‌م بینایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بناغه‌ی جاران بێت، جارێکی تریش ده‌روخێته‌وه! پێویسته عه‌قڵه نوێیه‌کان به پلان و به‌رنامه‌ی نوێ، بیروبۆچونه کۆنه‌کان له‌بیری نه‌وه‌ی نوێ ببه‌نه‌وه.
may 2009
ئه‌م بینایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بناغه‌ی جاران بێت، جارێکی تریش ده‌روخێته‌وه! پێویسته عه‌قڵه نوێیه‌کان به پلان و به‌رنامه‌ی نوێ، بیروبۆچونه کۆنه‌کان له‌بیری نه‌وه‌ی نوێ ببه‌نه‌وه.
>