با هۆشیار بین و خیانه‌ته‌کان و خیانه‌تکاران له بیر نه‌که‌ین
هێمن ڕه‌ئووف
ده‌سه‌ڵاتداران له باشوری کوردستان بۆ شاردنه‌وه‌ی خیانه‌ت و کاره ناشایسته‌کانی خۆیان ، چه‌ندین ڕێگا ده‌گرنه‌به‌ر بۆ چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ر و میلله‌ت .
** قێزه‌ونترین کار که به شێوازێکی پڕ له فێڵ و تاکتیک به هۆی پاره و سامانێک که موڵکی ئه‌و میلله‌ته‌یه ئۆرگانیزه کراوه ( درووستکردن و ڕێکخستنی چه‌ندان ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕی ئه‌لیکترۆنی و کۆمه‌ڵێ به‌ناو نووسه‌ری نا مه‌سئول و بێ‌ئاگا ، که به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نییه‌وه ، چه‌واشه‌ی جه‌ماوه‌رێکی هه‌ژار و ناهۆشیاری ده‌که‌ن ) ئه‌مانه وه‌ک هه‌ژگێکی دڕکاوی به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن، توانیویانه ببن به‌به‌ربه‌ستێک له‌به‌ر ده‌م هۆشیاری و ئازادی جه‌ماوه‌ر ، وه قاچێک بۆ ڕاگرتنی کورسی ده‌سه‌ڵات .
** له سه‌رووبه‌ندی یادهێنانه‌وه‌ی هه‌ر مێژوویه‌کی ناشرین و پڕ له خیانه‌ت ، هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه و هێنانه کایه‌ی فه‌وزا و کێشه‌یه‌ک که جه‌ماوه‌رێکی هه‌ژار و ناهۆشیاری پێ له‌خشته به‌رن و چه‌واشيیان بکه‌ن و عه‌یبو عاری ده‌سوه‌ڵاته‌که‌یانی پێ دابپۆشن . هه‌تا بتوانن به‌و شێوازه ناشه‌رعییه درێژه به ده‌سه‌ڵاتێکی نا دیموکرات بده‌ن .
نمونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م بۆچوونه ( هه‌موو ساڵێک له نزیک بوونه‌وه‌ی ٣١ی ئاب دا ، به هیممه‌تی چه‌ند قه‌ڵه‌م وه‌شێنێک له‌مه‌یدانی ڕاگه‌یاندندا، به مه‌هاره و تاکتیکێکی به‌رنامه بۆداڕێژراو، خوێنه‌ران و هه‌ندێ له نووسه‌رۆکه‌کان سه‌رقاڵده‌که‌ن به کێشه و به شه‌ڕه‌قه‌ڵه‌مێکی بێماناوه که‌ته‌نها مه‌رامه گڵاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و سه‌پێنراو جێبه‌جێ ده‌که‌ن ) یان هێنانه‌وه مه‌یدانی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی زووربه‌ی کاته‌کانی ساڵ ده‌یانخه‌وێنن و دابه‌سته‌یان ده‌که‌ن بۆ گه‌رموو گوڕی وفوکردن له ئاگری ئه‌و فه‌وزایه، نمونه‌یه‌کی بچکۆله (سه‌یریی ئه‌رشیفی سایته کوردیه‌کان بکه‌ن بزانن حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن مقاشێکی پارتی نییه بۆ داپۆشینی عیبو عاری ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات، له‌کاتی نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ر خیانه‌ت و هه‌ر کارێکی نه‌شاز ی تردا ) ئه‌وه‌تا ئه‌مساڵیش له‌م سه‌ره‌تایه‌داهێدی هێدی ده‌رکه‌وته‌وه .
** زۆرجار به‌خت یاوه‌ریان ده‌بێت و له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی عه‌یب و ئاشکرا بوونی بێڕێزیی و کارێکی نا مرۆڤانه‌یان به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر ، ئافاتێک کاره‌ساتێکی گه‌وره ده‌نێته‌وه و له‌به‌ر سه‌ختی ئازاری ئه‌و کاره‌ساته که‌س بیری ئابڕووچوونه‌که‌ی کاکی ده‌سه‌ڵاتی نامێنێ ، نمونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م بۆچوونه ( له‌کاتی سووکایه‌تییه‌که‌ی زه‌رۆ قادر به‌جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری کوردستان و گوند نشینه قوربانییه‌کانمان ، له‌به‌ختی ئه‌واندا کۆستکه‌وتنێکی گه‌وره به‌رۆکی گرتین، که شه‌هید بوون و به‌ردباران کردنی دوعای پاک بوو که نامرۆڤانه‌ترین تاوانبوو به‌رامبه‌ر به مێینه‌ی کورد کرا ) ئیتر جه‌ماوه‌ر بیریی چوویه‌وه که ده‌سه‌ڵات وه‌ک سه‌گ و بێشه‌هامه‌ت سه‌یریی ده‌کات .
** هه‌ندێ جاریش بێئاگایی و خڵه‌فاوی جه‌ماوه‌ر وا ده‌کات هه‌ندێ کێشه‌و مشتومڕی ڕۆژانه ، کێشه خه‌ته‌رناک و کاره نا درووسته‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌شاردرێته‌وه ، له‌م بۆشاییانه‌دا ده‌زگا نهێنییه‌کانی حیزب به ده‌ستێکی هونه‌ریی هه‌وڵی به فه‌وزاکردنی کێشه‌که ده‌دات و ده‌یکاته هه‌را ، ئه‌مه‌یان بێبه‌ش نییه له نه‌زانی و گوێنه‌دانی هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران که خۆشیان نازانن بۆچی خۆیان ده‌خه‌نه ناو ئه‌وه‌نده قوڵاییه‌وه که هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و چاودێری کردنی کێشه گه‌وره‌کان ده‌شاردرێته‌وه ، نمونه‌مان بۆ ئه‌م دیده ( گه‌یاندنه لووتکه‌ی کێشه‌ی داخستنی زنجیره درامای ئاریا ، له‌کاتێکدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه مادده‌ی دستوریی ١٤٠ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق جێبه‌جێ ناکرێت و ڕیفراندۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان دواده‌خرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسانی ناوه‌وه‌ی وڵات به‌قه‌د نیوه‌ی درامای ئاریا لایان گرنگ نییه و باسی لێوه ناکه‌ن ).
*** ئێمه گه‌لێکی داگیرکراوین و هه‌تا ئازاد نه‌بین و نه‌بینه ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ، ده‌ستی داگیرکه‌ران له‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌کاندا یاریی خۆی ده‌کات و خاوه‌نی ڕاو داواکارییه‌کانی خۆمان نین . بۆیه ده‌بێ بۆ کرۆکی ئه‌و کێشانه کار بکه‌ین که له دواکه‌وتنی سه‌ربه‌خۆیی بوونمان ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه ، بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته هه‌نگاو بێین ( به دیاری کردنی کێشه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ).
***پێویسته پێشانی جه‌ماوه‌ر بدرێت، که به‌هۆی کوردبوونمانه‌وه تووشی هه‌موو نه‌هامه‌تی و کاره‌سات و کوشتوبڕییه‌ک هاتووین و پێویسته بۆ کوردبوونی وڵات و تاک و ده‌سه‌ڵات کار بکه‌ین . ئه‌بێ باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت به‌ده‌ستهێنانی پۆستێکی سه‌رۆک کۆماری یان سه‌رۆک وه‌زیران له وڵاتێک که کوردستان نییه ، هیچ یارمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان نادات و ته‌نها ڕه‌مزێکه بۆ خه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر و دامرکاندنه‌وه‌ی ڕقی پیرۆزی کۆیله‌یه‌تیمان (ئایا مانه‌وه‌ی که‌رکوک له جێگای خۆی و بێهیوابوونی خه‌ڵکی ئه‌و شاره له ده‌سه‌ڵات، بێتوانایی و بێسوودی ئه‌و پله و پایه کارتۆنییانه نا سه‌لمێنێت ؟؟ )
بۆیه ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین و کاربکه‌ین بۆ :
١\ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، وه پێویسته ئه‌م کاره که‌سانی بێلایه‌ن و به‌توانا ڕایپه‌ڕێنن و به ڕاستگۆیی و پراکتیکی کاری بۆ بکرێت . ده‌بێ ئه‌م ده‌وڵه‌ته به به‌رنامه‌و ده‌ستور و په‌یڕه‌و و یاسا دیموکراتییه‌کان دابڕێژرێت و ڕێگایه‌ک بگریین بۆ ناساندنی به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی پشتگیری له وڵاتانی زلهێزی دنیا، وه بتوانین پێشانی ڕای گشتی بده‌ین که ئێمه ده‌وڵه‌تمان ده‌وێ و توانا‌مان هه‌یه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕاپه‌ڕێنین .
٢\ دوورخستنه‌وه‌ی ناپاکان و خیانه‌تکاران له ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ر جێگایه‌ک به‌ده‌ستی کورده‌وه بێت هه‌تا بتوانین ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه ڕێی نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌وه‌مان بیانشكێنین ( دیاره له کوردستان و له ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ، که‌سانی به‌توانا و ڕاسگۆ هه‌یه که ڕێگایان پێ‌نادرێت ئازادانه کار بکه‌ن ، بۆیه ده‌بێ ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین ده‌بێ نه‌زان و ناپاکان له ده‌سه‌ڵات دوور بخه‌ینه‌وه ).
٣\ به دادگا گه‌یاندنی هه‌موو تاوانبارانی ئه‌نفاله‌کان و جاش و دارده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رچووی به‌عسییه عه‌فله‌قییه‌کان به‌بێ جیاوازی و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران له‌هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م دنیایه بن .
٤\ پشت گوێ نه‌خستنی ئه‌و فایلدارانه‌ی که له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ئاشکرا بوون و لێنه‌بووردنیان ، ئه‌گه‌رچی حیزبه‌کان لێیان ببورن، ئه‌وه ناکاته ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست جه‌ماوه‌ر ڕزگاریان بووه. وه خۆئاماده کردن بۆ بانگکردنیان بۆ به‌رده‌م دادگایه‌کی دادپه‌روه‌ر .
٥\ نابێ شه‌ڕی ناوخۆ و تاوانبارانی ئه‌و برا کوژییه پشت گوێبخرێن و هه‌نگاویان به‌سه‌ردا بنێین . ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان و بکوژان و هه‌ڵگیرسێنه‌رانی ئه‌و شه‌ڕه بدۆزرێنه‌وه و وه‌ک تاوانبار به‌خه‌ڵکی بناسێنرێن . هه‌رچه‌نده ئێستا کارکردن بۆ ئه‌م خاڵه له لووتکه‌ی خه‌ته‌رناکییدایه و پراکتیکی بوونی ئه‌م تیۆره گه‌لێک گرانه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌و تاوانبارانه‌وه .
٦\ به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی ئه‌و داواکارییانه‌ی گه‌له‌که‌مان داوای ده‌که‌ن و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه و ده‌رهێنانی ئه‌و په‌یمانو به‌ڵگه‌نامانه‌ی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییمانی له گۆڕناوه وه‌ک په‌یمانی (لۆزان) که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌و په‌یمانه شوومه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
٧\ هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد له‌ناو ڕێخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی پشتگیریی جیهانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، که ده‌توانین وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوون به‌کاری بهێنین له داهاتوودا .
٨\ ریسواکردن و پشتگوێخستنی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌ی رێگا خۆشکه‌رن بۆ مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکاران و ناپاکان له ده‌سه‌ڵاتدا ، بێ‌ترس و سڵه‌مینه‌وه نیشانه‌کردنی ئه‌وکه‌سو لایه‌نانه و پێشاندانی هه‌وڵه گڵاوه‌کانیان.
٩\ به‌چاودێربوون و به‌ئاگابوونی ڕێکخراوه‌کان و ڕۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ڕاستگۆیی بوونیان له هه‌وڵه‌کانیاندا .
١٠\ بڕوابه‌خۆبوون وهه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که پێویسته بیاننێین .
په‌یامێک بۆ ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکان :
ڕێگا مه‌ده‌ن مه‌هاره‌چییه‌کانی ده‌وری ده‌سه‌ڵات ئێوه به‌کار بهێنن بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و ناهه‌قییه‌کانیان به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک . به‌هێز بوونی ئێوه و خۆڕاگریتان به‌رامبه‌ر به‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته ڕێگاتان خه‌باتێکی پیرۆزه‌و به پاکی له‌ناو مێژوودا جێده‌مێنن . ئه‌گه‌ر به‌ناوی ئه‌منی قه‌ومیی و ناسکی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێکی هه‌نووکه‌یی ناوچه‌که‌وه داوای سانسۆر و بێده‌نگ بوونتان لێ‌کرا ، بزانن هه‌وڵێکی تره بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگه به‌رز و ڕاستییه‌کان . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێک نییه بۆ سه‌ربرخۆیی نه‌بوون ، ته‌نها هه‌وڵ و کۆششێکی لێبڕاوانه‌ی که‌سانی شاره‌زا و دڵسۆزانی ده‌وێ . هۆشیاریی ئێوه وورد بینی زیاتری ده‌وێ .
چه‌ند ووشه‌یه‌ک بۆ ئه‌و نووسه‌ر و ڕاگه‌یاندنانه‌ی چه‌واشه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌ن و به ناوی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نییه‌وه خیانه‌ت ده‌که‌ن :
داهاتوو چاوه‌ڕوانی هه‌ر یه‌کێک له ئێمه‌یه ، ئه‌وه‌ی ئێستا به هۆی ئه‌و مادده پیسه‌وه بۆتان جێبه‌جێ ده‌کرێ ، نرخ‌و قورسای نامێنێت و ڕۆژێک دێت به‌رهه‌میی ناپاکییه‌کانتان ده‌بینرێت . ئه‌و کاته له‌گه‌ڵ خیانه‌ت کاراندا فڕێده‌درێنه زبڵدانی ناپاکییه‌وه .