![]()
بانگه‌وازێک بۆ کوردستانیانی وڵاتی سویسرا
خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیا له رۆژی دووشه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠٠٧
وه‌ک هه‌موولایه‌ک ئاگادارن ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورکیا به گه‌رمی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هێرش و په‌لا‌ماری سه‌ربازی بۆسه‌ر باشووری کوردستان ئه‌نجامبدات. بیانوی ئه‌م له‌شکرکێشییه‌ی ئه‌م جاره‌ی تورکیا هه‌رچیه‌ک بێت، ئاشکرایه مه‌به‌ستی لێدانه له هه‌موو ئه‌و ماف و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که‌وا میلله‌ته‌که‌مان له باشووری کوردستان به خه‌باتی خوێناوی ده‌یان ساڵه و به نرخی کاره‌سات و قوربانیه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران به ده‌ستی هێناوه، لێدانه له هه‌موو گه‌لی کورد و بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد له ناوچه‌که‌دا، لێدانه له هه‌موو ئه‌و فرسه‌ت و هه‌لانه‌ی که ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ کورد ڕه‌خساون هه‌تاکو به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بگات.
بێگومان ئه‌م ده‌ستدرێژییه یاخود هه‌ر سازشێکی تری ده‌وڵه‌تان له گه‌ڵ ئه‌م داگیرکه‌ره، که له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندو مافه ڕه‌واکانی کورد بێت، جێگای قه‌بووڵکردن نییه و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری کوردستانه‌وه به هه‌موو جۆر و شێوازێک ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
له‌م ڕێبازه‌دا و بۆ ریسواکردنی پیلان و په‌لاماردانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن تورکیاوه، ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک هه‌ڵده‌ستین به سازدانی خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیا له شاری (بێرن)ی پایته‌ختی سویسرا. بۆ هه‌ستان به‌م چالاکیه با‌نگه‌وازی هێزه کوردستانیه‌کان و هه‌موو تاکێکی کورد له ووڵاتی سویسرا ده‌که‌ین به‌شداری گه‌رموگوڕ له‌م خۆپیشاندانه بکه‌ن.
گه‌لی کورد له ناوه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان لێده‌که‌ن و ئێمه‌ش ده‌بێت به هه‌موو توانامانه‌وه ئه‌م مه‌یدانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان جۆش بده‌ین و له ئاستی ئه‌مه‌کداری و خۆشه‌ویستی گه‌ل و خاک و نیشتیمانی خۆماندا بین!یه‌کیتی و یه‌کڕیزی کورد له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه زامنی تێکشکانی داگیرکه‌ران و سه‌رکه‌وتنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانه!
کۆمیته‌ی سویسرا ، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک)
کات‌و ناونیشان :
شاری بێرن ، به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیا
رۆژێ دووشه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠٠٧
کاتژمێر ٢،٠٠ پاش نیوه‌ڕۆ
په‌یوه‌ندی
٠٧٦٥٨٦٤٨٨٨
٠٧٨٧٨٩٣٠٥٢
٠٧٨٧٦١٢١٥٧