کوردستاننێت و کوردستانپۆست بایکۆتی بانگه‌وازی خۆپیشاندانی سویسرایان کرد
هێمن ڕه‌ئووف .. سویسرا
ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که جیابوونه‌ته‌وه له ناوه‌ندی چاک و ئێستا له ژێر ناوی( چاک . بی) دا کار ده‌که‌ن ، له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا له به‌یاننامه‌یه‌کدا لاسایی هه‌ڵوێستێکی بێوێنه‌ی ( گاندی) گه‌وره‌یان کرده‌وه* ، که بایکۆتی کڕێنی شمه‌کی تورکی بوو ، داوایان له خه‌ڵکی کوردستان کردبوو که چیتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌لوپه‌لی تورکی دا نه‌که‌ن هیچ کاڵایه‌کیان لێنه‌کڕن و پێ نه‌فرۆشن . ئه‌م هه‌ڵوێسته زۆر لام جوان و سه‌نگین بوو ، هه‌رچه‌نده ژیانی ئه‌و میلله‌ته داماوه‌ی ئێمه له باشور ، به‌نده به هاورده‌ی تورکی و ئێرانییه‌وه و جێبه‌جێ کردنی ئه‌مرێکی ئاوا له ئێستادا مه‌حاڵه و ناکرێت .
به‌ڵام له ناخه‌وه ده‌ستخۆشیم لێکردن و ده‌ستبه‌جێ له دڵه‌وه هاوڕا و هاومه‌به‌ستیانبووم له‌و به‌یانه‌دا .
ئه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌کییه‌ی پێنوسیم ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ردووسایتی به‌ناوبانگ ( کوردستاننێت و کوردستان پۆست ) ی به‌ڕێز بوو ، که بایکۆتی بانگه‌وازی خۆپیشاندانه‌که‌ی سویسرایان کرد و تێکه‌ڵیانکردین به شمه‌کی تورکی و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و بانگه‌وازه‌یان بۆ بڵاو نه‌کردینه‌وه .
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌بێ چیبێ وا بکات له کاتێکی ئاوها ناسک و له زه‌مه‌نێکی ئاوا هه‌ستیاردا که هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌موو داگیرکه‌رانی گه‌له‌که‌مان چنگی پڕ ژه‌هریان بۆ ڕنینه‌وه‌ی جه‌سته‌مان تیژکردۆته‌وه ، جورئه‌تی ئه‌وه بکه‌ن بانگێشتی خه‌ڵکی بۆ خۆپیشاندانێک دژ به داگیرکه‌ران بۆ ناو زبڵخانه‌ی کۆمپیته‌ره‌کانیانفڕێ بده‌ن؟ ئه‌ی ده‌بێ جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ کوردستانیانی ئاواره‌ی وڵاتانی تری جیهاندا چیبێت ؟
بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه :
کۆمیته‌ی سویسرا ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه یه‌کێکه له کۆمیته هه‌ره چالاک و گرنگ و ئه‌ساسییه‌کانی ناوه‌ندی چاک ، هه‌ر له‌م ساڵداو له به‌هاره‌وه کۆمه‌ڵێک کار و چالاکی گه‌وره‌و پڕ بایه‌خ و سودی ئه‌نجام داوه . له‌هه‌موویان گرنگتر له یادی لۆزاندا توانیمان بچینه نێو باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جنێف ، که وه‌کو وه‌فدێکی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وێدا کۆببینه‌وه . له کاتی خۆیدا باسمان له‌و کۆبوونه‌وه گرنگه کرد و ئێستا نامه‌وێ جارێکی تر ئه‌م وتاره‌ی پێدرێژ بکه‌مه‌وه ، به‌ڵام جێگای ئاماژه‌یه ده‌رگایه‌ک بۆ ڕێخراوه‌که‌مان کرایه‌وه که ده‌توانین ڕێگایه‌کی دبلۆماسی بگرین بۆ ناساندن و زیندووکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان . وه به‌رده‌وام وه‌ک سه‌ربازێکی وون له‌و گۆشه‌یه‌وه خه‌ریکی خزمه‌تێکی یه‌کجار گه‌وره‌ین که له داهاتوودا به‌رهه‌مه‌که‌ی هه‌موومان ده‌یبینین .
له سه‌رووبه‌ندی ئه‌و کێشه‌و ئاژاوانه‌ی ناوه‌ندی چاکی تێکه‌وت له ماوه‌ی ڕابووردوودا ، ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی سویسرا له‌سه‌ر چاکسازی و به‌ڕێخراوبوونی ئه‌م ڕێخراوه پێمان داگرت و پێمان وابوو پێویسته ڕێخراوه‌که له‌م سیسته‌مه عه‌شایه‌رییه ده‌ربێته ده‌ره‌وه ، ئه‌و کاتانه ڕێخراوه‌که وه‌ک دیوه‌خانێک وابوو ، دارایی و راگه‌یاندن و سه‌رپه‌رشتی و هه‌موو کاره‌کان لای تاکه که‌سێک په‌نگی خواردبووه‌وه. که‌س نه‌یده‌زانی سه‌رچاوه‌ی دارایی و په‌یوه‌ندییه‌کانی چاک له کوێوه و له کوێدایه.
به‌ڵام ئێمه به‌کۆی ده‌نگ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و هه‌ندێکی تر له که‌سه هۆشیار و ڕۆشنبیره‌کانی ناو رێخراوه‌که به پڕۆژه‌یه‌که‌وه داوامان کرد ده‌بێت چاکسازی بکرێت و ئه‌مه‌ی ئێمه‌ی تێیداین له ئێستادا ڕێخراو نییه و ده‌بێ بیکه‌ینه ڕێخراو .
ئیتر له‌وکاته‌وه ئه‌و به‌ڕێزانه بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان دا‌و ماڵپه‌ڕێکی تازه‌یان بۆخۆیان درووستکرد و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێمه بڕی و له ئیمایل گرووپی هاوڕێیان دانه دانه ده‌ریانهێنیان و خۆیان له ئێمه جیا کرده‌وه . ئێستاش له هه‌موو کاتێ زیاتر ئه‌و ئاسنه سارده ده‌کوتن و هه‌ر خۆیان به شه‌رعی و ئێمه به ناشه‌رعی ده‌زانن .
هه‌ردوو به‌ڕێز که‌ک عومه‌ر فارس ی کوردستاننێت و کاک ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی کوردستانپۆست له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕیییاندا جیابوونه‌وه و له‌وکاته‌وه هه‌رچی له ئێمه‌وه بۆیان بڕوات بڵاوی ناکه‌نه‌وه و سانسۆری خۆیان خستۆته سه‌رمان .
به‌ڵام زۆر سوپاس بۆ ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م که بواره‌که‌یان فراوانتر کردووه و ده‌توانین له په‌نجه‌ره و حه‌ساری دۆستانی تره‌وه بانگ و خواسته‌کانمان بگه‌یه‌نینه خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان .
مه‌خابن و ئه‌فسوس ! ئه‌و به‌ڕێزانه ته‌مسیلی میدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن ، خۆیان پێ سه‌رقافڵه‌ی ئه‌و کاروانه‌یه ، که‌چی له وێستگه‌یه‌کی ئاوادا نه‌یانتوانی بێلایه‌نی بسه‌لمێنن و ده‌ستیان نه‌برد هه‌ڵوێستێک بنوێنن که پێویستده‌کات هه‌موو کێشه و ناکۆکییه ناوخۆییه‌کان سه‌ریان بنرێته‌وه له هه‌ر گروپ و تاقمێکدا که خۆیان به خزمه‌تکاری دۆزی کورد ده‌زانن .
پێم وایه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ده‌م مرۆڤێک یان گروپێکی بچکۆله‌دا، ماڵپه‌ڕه‌یه‌کی ئاوا به‌ناوبانگ نه‌توانێ هه‌ڵوێست وه‌ر‌بگرێت، له کێشه‌یه‌کدا که په‌یوه‌سته به نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه ، ئه‌ی ده‌بێ بۆ داهاتوو چ دڵێکمان پێی خۆش بێت و چۆن بتوانین خۆمان بخه‌ڵه‌تێنین و به میدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆیان نێو ببه‌ین ؟؟؟
خۆشبه‌ختانه ئێمه ته‌حه‌ددامان کرد و توانیمان خۆپیشاندانێکی سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ین ، توانیمان به شێوازێکی شارستانیانه و له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی دا ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رببڕین و دیپلۆماسییانه‌ش نوێنه‌ری خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکیدا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ، دیالۆگێکی پڕبایه‌خیان تاو و توێ کرد و به گوێره‌ی ووته‌ی نوێنه‌ره‌کان له ئاینده‌دا زنجیره‌یه‌ک گفتوگۆی چڕ و پڕ له‌سه‌ر کێشه‌که درێژه ده‌کێشێت .
ئومێده‌وارم من هه‌ڵه بم و هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی به‌ڕێز له‌و ئاسته لێپرسراوییه‌تییه‌دا بن که ئێستا خه‌ڵک ده‌یانناسێت . بۆ دڵنیابوونی خوێنه‌رانی ئازیز ده‌قی دوونامه که بانگه‌وازه‌که‌ی تێدا نێردراوه بۆ هه‌ردوو ماڵپه‌ڕ وه‌کو خۆی بڵاو ده‌که‌مه‌وه ، نه‌وه‌ک سۆزداری بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه گومانێک درووست بکات و باوه‌ڕ به‌م نووسینه‌ی من نه‌که‌ن .
دیاره‌ته‌نها کوردستاننێت و کوردستانپۆست نییه بایکۆتی بڵاوکردنه‌وه‌ی کار و چالاکییه‌کانمان ده‌کات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ماڵپه‌ره له به‌ناوبانگترین ماڵه‌کانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ن بۆیه به‌باشم زانی ناویان بهێنم .
Von:Sicherheitsüberprüfung bei Download |
|
|
Sicherheitsüberprüfung bei Download |
|
|