وه‌ڵامێک بۆ شاعیری هێژا خاڵه حه‌مه
نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌و خه‌مخۆرانه‌ی ناوه‌ندی چاک یان پێگرنگه و کێشه‌کانی نیگه‌رانیان ده‌کات
www.chak.info
هێمن ڕه‌ئووف
زۆر جار خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی له مرۆڤه پاک ڕه‌وشته‌کاندا ئه‌وه‌نده قوڵ ده‌بێته‌وه ، له‌کات و ساتی کێشه‌یه‌ک یان ناڕه‌حه‌تییه‌کی به‌رامبه‌ره‌که‌یدا ، ده‌که‌وێته خانه‌ی بێهۆشی و ئاگا له‌خۆنه‌مانه‌وه . ئه‌م دۆخه نا ئاساییه واده‌کات ئاگر و ئاو تێکه‌ڵ بکات و له قوڵ بوونه‌وه‌ی له ئاوه‌که‌دا ده‌خنکێت یان ده‌گاته لێواری خنکان . وه له وورد بوونه‌وه‌ی له ئاگرکه‌ش، چاوه‌کانی له ناو ژیڵ و پنری ئاگره‌که‌دا جێده‌مێنێ و ده‌بێته پشکۆ. یان پێده‌زانێت و ناهێڵێت و به گڕه‌وه خۆی ده‌کاته‌وه به ئاوه‌که‌دا و هۆشی دێته‌وه . ئه‌م هاوکێشه‌یه زۆر جار له نێوان خۆشه‌ویسته‌کاندا ڕووده‌دا . زۆر جار ئه‌م پاکێتییه له خۆشه‌ویستیدا ده‌بێته هۆی بوون به قوربانی لایه‌ک یان هه‌ردوولا .
ئه‌وه‌ی له هه‌مووی زیاتر جێگای سه‌رسوڕمان و تێڕامانه ! زۆرجار قوربانییه‌ک له پێناوی هیچ دا ده‌درێ و هیچ گه‌وره ده‌بێت و هیچ ده‌بێت به هیچێکی گه‌وره‌تر و گه‌وره تر . هیچ له بن ساباتی پاشماوه‌ی جوانیه‌کانی قوربانیدا، گه‌رای مه‌رام و خواسته ناحه‌زه‌کانیی، به په‌روه‌رده‌یه‌کی ناشه‌ریفانه گه‌وره‌ده‌کات . ده‌وروبه‌ریش تازه ناگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که راستییه‌کانی تێدا وون بووه ، چوونکه له ناخی قوربانییه‌که‌دایه . ئه‌ویش سوتا .. یان .. خنکا .بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی ئه‌م گه‌له خێرله‌خۆنه‌دیوه‌ی ئێمه‌ش له ناو سۆز و پاکێتیی خۆیاندا بزر نه‌بن و خۆیان نه‌ده‌نه ده‌ست ترپه‌ی دڵ و هه‌ستی ناخ . با بێن و بپرسن ئه‌و تروسکه‌یه‌ی که له قوڵایی نا ئومێدییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و له‌م( چاک )ه دا خۆی پێشاندا . بۆچی ده‌شکێ و بۆچی ده‌سوتێ و بۆچی ده‌بێ به خۆڵه‌مێش ؟ با بێن و بگه‌ڕێن و سۆراخ بکه‌ن و بمان پشکنن ، بزانن چیمان پێیه و چیمان کردوه و چی ده‌که‌ین . با بێن و قۆڵ و بازووی پڕ له جۆشی لێ هه‌ڵماڵن و کون به کونی ئه‌و درز و که‌لێنانه بدۆزنه‌وه و بزانن چییه سه‌رچاوه‌ی درز تێبوون چییه که‌لێن درووست ده‌کات چییه بووه به خۆره و مۆرانه‌یه‌ک پاکیه‌کان ده‌شێوێنێت و جوانییه‌کان ده‌کاته ده‌عبا . با ده‌ست نه‌به‌ین هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م ژێرخانه سواق بده‌ین و که‌لێنه‌کان به ته‌نکه رووکه‌شێک دا بپۆشین ، ده‌نا دواتر پاشی که‌مێ وه‌کو جاران زیاتر که‌لێن درووست ده‌بێ زیاتر هێڵی پێچاوپێچی درز و قڵیشان و کون بوون هه‌موو کوچه و پانتاییه‌کی داگیرده‌کات ، هه‌تا به جارێ ده‌ڕوخێ .
پێشنیار ده‌که‌م :
خاڵه‌حه‌مه‌ی هێژا و دڵسۆز و به ئه‌مه‌ک ، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له ڕۆشنبیرانی به‌وه‌فا و خه‌مخۆری ئه‌م میلله‌ته ، بێن و له مه‌یدانێکا لێپرسینه‌وه‌یه‌کی شه‌ریفانه له هه‌موو لایکمان بکه‌ن و به ژیرانه له دووی به‌ڵگه‌نامه و پاکی و ناپاکییه‌کانی ئه‌م (چاک)ه دا بگه‌ڕێن و دواتر بڕیارێکی ڕاستگۆیانه بسه‌پێنن به‌سه‌رماندا . ئه‌وسا ده‌بینن کێیه ده‌رگا به ڕووی کێدا داده‌خات !! و کێیه ئه‌م دره‌خته ده‌سوتێنێت!!! و کێیه وڕکی گرتووه و هه‌ر جیا ده‌بێته‌وه و هه‌ر ده‌بێ ئه‌م دووکه‌رت بووه‌نه بکاته ئه‌مری واقیع .
تکایه‌ک ئه‌وکه‌سه‌ی چاک ی بۆ گرنگه و به کێشه‌کانی نیگه‌ران بووه ، با به چاوی ئه‌قڵ و هۆشی بۆ ئه‌م زه‌مه‌نه تاڵه بڕوانێت و ئه‌وه‌نده له هزری خۆیدا درووست بکات ، که هه‌قیقه‌تێک هه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕبووردوودا بینرا ، ئێستاش سه‌ری ده‌کوترێته‌وه و ژێرپێ ده‌نرێ . دیسان تکا ده‌که‌م . بگه‌ڕێن و سۆراخ بکه‌ن ! ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه مه‌هزه‌له‌یه‌که و چاک ی تێدا هه‌پروون هه‌پروون ده‌کرێت . هیواخوازم ڕێگا به‌م ڕه‌وته ناڕه‌وایه بگیرێت ...
من نمونه‌یه‌کی هێجگار بچوک ده‌خه‌مه روو . هیوادارم سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ به دوادا چوونی ئێوه‌ی دڵسۆز و خه‌مخۆر . هیوادارم له دوای چاولێکردنو خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه ، که‌مێک به هه‌ڵوێسته و به پرسیاره‌وه هه‌موو لایه‌کمان بخوێننه‌وه .
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی بچووک :
ئه‌و هاوڕێیانه‌ی جیابونه‌ته‌وه و ئێستا له ژێر ناوی( چاک . بی) دا کار ده‌که‌ن له بانگه‌وازێکدا داواده‌که‌ن که .
((((( بەمەبەستی ئامادەکاریەکی باش ڕێگادان بە هەموو ئەو کەسانەی خۆیان بە ئەندامی چالاکی ناوچاکدا دادەنێن، لە کۆنگرەی دووەمی چاکدا بەشدار ببن داواتان لێ دەکەین:1- کۆمیتەی وەڵاتەکان لیستی ناوی ئەو ئەندامانە بۆ بنێرن کە دەیانەوێت لە کۆنگرەدا بەشداربن.
2- هەر ئەندامێک لە وڵاتێک بێت کۆمیتەی نەبێت دەتوانێت بە شێویەکی ڕاستەوخۆ پەوەندی بە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرە یان دەستەی چاو‌دێر یان بەرپرسی ڕێکخستنەوە بکات.
3- داوا لەو ئەندامانە دەکەین کە بە هەر هۆیەکی شەرعی لە چاک دابڕاون لە کۆنگرە دا بەشداربن ناوەکانیان بۆمان بنێرن.
4- داوا لەو ئەندامانە دەکەین کە لە ناوەندی چاک جودابۆنەتەوە لە کۆنگرەکەدا بەشداربن و بە شێوەیەکی مۆدێرن کێشەکان چارەسەربکەن و کۆنگرە باشترین جێگایە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان
.
تکایە تا 15 ی ئەم مانگە وڵاممان بدەنەوە و لیستی ناوەکان یان ناوەکانی خۆتان بۆ کۆمیتەی ئامادەکار ڕەوانە بکەن. لە دوای ئەو بەروارە لیستەکە دادەخرێت بۆ ئەوەی ژمارەی بەشداربوان بە جێگای بەستنی کۆنگرە وە ڕابگەیەنرێت ))))))
داوا له‌و ئه‌ندامانه ده‌که‌ن که جیا بوونه‌ته‌وه له کۆنگره‌دا به‌شداری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی .....
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش نامه‌یه‌کی ژێر به ژێری کاک عه‌لی مه‌حمود ه که بۆ کۆمیته‌ی نه‌رویجی (چاک) یان نووسیوه و داوا ده‌کات چیتر نامه‌یان بۆ نه‌نێرن و ئه‌و ده‌رگایه دابخه‌ن !!!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هاورێیانه‌ی کۆمیته‌ی نه‌رویج سه‌ر به کوتله‌که‌ی به‌رێزی نین .
دیاره بۆ ئیستیفزاز ، ئه‌م نامه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامان نێردراوه . منیش یه‌کیکم له‌وانه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌م بۆهات .
Re: slawVon: Ali Mahmud (alimahmud2001@yahoo.com)
|
|
ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه ده‌ستپێبکه‌ن و چیتر له‌سه‌ر سۆز پینه‌وپه‌ڕۆی ئه‌م ڕێخراوه نه‌که‌ن و به‌ڵکو بێن و گوڵبژێرێک به‌ناو ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستادا بکه‌ن .
هێمن ڕه‌ئووف .... ئه‌ندامێکی دڵسۆزی ناوه‌ندی (چاک )