بێئه‌زموونی له ده‌دگایی ( تاڵه‌بانی) دا
هێمن ڕه‌ئووف

له کوردستان و عێراقی ئه‌مڕۆدا دادگا بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ نییه ، که‌واته به‌رژه‌وه‌ندییه تاکه که‌سی و سیاسییه‌کان ئاراسته‌ی بڕیاره‌کان دیاری ده‌که‌ن . عه‌لی کیمیایی و سوڵتان هاشم له سه‌دام و به‌رزان تاوانبارترن ، به‌ڵام سوپای ئه‌مریکی ئاماده نییه ئه‌و دوو جه‌للاته ته‌سلیم به ده‌وڵه‌ت بکات ، کاتێک که‌مالی سه‌ید قادر گیرا سی ساڵ حوکم درا ، دواتر به ئه‌مری سه‌رۆکێکی تر دوای چه‌ند مانگێک ئازاد کرا ، ئه‌مانه ئه‌وپه‌ڕی گاڵته‌جاڕی بوو به یاسا . که‌واته دادگایه‌کی دادپه‌روه‌ری به‌ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا نییه . هه‌ر بڕیارێکیش که ده‌درێت مه‌رجه‌عێکی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه ، ئیتر هه‌ندێ جار له به‌رژه‌وه‌ندی من و هه‌ندێ جار له به‌رژه‌وه‌ندی تۆ و ئه‌ودا ته‌واو ده‌بێت .
کاتێک هاوکێشه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه سیسته‌مه‌که وه‌گه‌ر ده‌خات، ئیتر خۆ به‌ستنه‌وه و پشت به‌ستن به‌و جۆره دادگایه هیچ گرنگییه‌کی نیه ، چوونکه ئه‌نجام دیاره و ده‌زانین چی روو ده‌دات .
به‌م پێیه دادگاگرتن له تاڵه‌بانی هیچ خزمه‌تێکی تیابه‌دی ناکرێت بۆ دۆزی ئه‌نفال و جینۆسایدکراوان ، بگره که‌لێنێک له خۆدا درووست ده‌کات که دوژمنان ده‌خاته پێکه‌نین . ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ک ئه‌وه‌یه له بیابانێکدا له‌تینواندا له په‌لوپۆکه‌وتبیت ، به‌ده‌ستێکیش وورده وورده مشته‌خۆڵ له گه‌رووت بئاخنی .
تاڵه‌بانی له‌ته‌نیشتییه‌وه بارزانی
هه‌ردووکیان به شه‌ڕێکی خوێناوی براکوژی تاوانبارن ، هه‌ردووکیان به که‌مته‌رخه‌می له هه‌ڵوێستی ئازایانه تاوانبارن ، به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و خێزان و پارته‌کانیان له‌سه‌ر حسابی داخوازییه‌کانی میلله‌ت تاوانبارن . خوازیارم له دادگایه‌کی کوردانه‌ی دادپه‌روه‌ردا به خۆیان و پیاوه‌کانیانه‌وه ملکه‌چی دادگا بکرێن . نه‌ک له ناو ئه‌م ئه‌زمه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا که چوارده‌ورمان به سه‌گ و گورگه برسییه‌کان گیراوه ، ئێمه بێین جلوبه‌رگه‌کانمان له خۆمان بکه‌ینه‌وه بۆ به‌رده‌م که‌ڵبه‌ی تیژی دڕنده‌کان . ئه‌مه نه‌فامیی و بێئه‌زموونیمان ده‌رده‌خات .
تاڵه‌بانی له ته‌نیشتییه‌وه بارزانی
به به‌فیڕۆدانی سامانی میلله‌تێکی مافخوراو تاوانبارن ، به پاوانی کردن بۆ داگیرکه‌ران ونانه‌وه‌ی فیتنه‌یه‌کی گه‌وره له نێوان هاونیشتیمانیانی کوردستاندا تاوانبارن . خوازیارم له دادگایه‌کی کوردانه‌ی به‌توانا و دادپه‌روه‌ردا دادگایی بکرێن و به هه‌قی خۆیان بگه‌ن . نه‌ک له ته‌نیشت عه‌ره‌بێکی بێهۆش و هه‌ست له ئاست هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی تۆ، به‌یه‌ک چاو و به‌یه‌ک نیگا بۆیان بڕوانین و به‌یه‌ک نامه داوایان بکه‌ین بۆ دادگا .
تاڵه‌بانی مافی ئه‌وه‌ی نییه تاوانباران له‌ده‌ستی یاسا ڕزگار کات ، به‌ڵام ئه‌مریکییه‌کان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه !!!! ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆمان ئه‌یبینین . ئه‌ی کامه دادگا له سوپای ئه‌مریکی بگرین بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ی تاوانباران له‌و قه‌فه‌زه سیاسییه ؟؟
تاڵه‌بانی به هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره‌وه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ ناو مێژوو ، ده‌شێت داهاتوو وه‌بیر خۆمانی بهێنینه‌وه ، ئه‌م په‌ڵه‌یه هه‌ر ده‌مێنێ !!! ئه‌ی ئه‌مریکییه‌کان و عه‌ره‌به‌کان له کوێ ده‌بینیته‌وه له داهاتوودا ؟ بۆیه له ئێستادا کاتی ده‌ربازکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له‌و قه‌یرانه هه‌رێمایه‌تییه‌ی که تێی که‌وتووه ، ئه‌ویش به هه‌وڵ و کۆششی دیبلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و وڵاتانی ئاشتی پارێز و ڕێگاگرتن له‌هه‌ر هه‌وڵێک بۆ توندوتیژی
ئه‌م به‌رده هیچ گه‌وره نیه و هیچ سه‌نگێکیشی نیه ، چونکه وجودی نیه و به‌تاڵه . نه دادگا هه‌یه و نه دادوه‌ر ، ئه‌مه‌ی ئه‌م هاوڕێیانه خۆیانی پێوه باده‌ده‌ن هیچ گرنگییه‌کی بۆ دۆزی ئه‌نفال و خزمه‌تکردنی گه‌له‌که‌مانی تێدا نیه . ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن و پێشاندانی ناوه‌کانیانه له کۆتایی نامه‌کاندا .
ئه‌م نه‌فامی و بێئه‌زموونییه وایکرد ، له‌سه‌ره‌تای چه‌که‌ره‌کردن و ده‌رکه‌وتنماندا بڵانسی خۆمان له‌ده‌ست بده‌ین و هه‌ست به‌وه نه‌که‌ین هێشتا له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاکانداین .
هه‌ر ئه‌م نه‌زانییه‌مان بووه هۆی لێکترازان و تێکشکانی ئه‌م ڕه‌وته نوێیه که زۆری نه‌مابوو مه‌شخه‌ڵی کاروانێکی نوێی تێکۆشان بگرێته ده‌ست و له‌م (چاک) ه‌دا خۆی پێشان بدات .
هاوڕێیه‌کی ئێمه گوایه ده‌ڵێت دادگایی‌کردنی تاڵه‌بانی له توانای ئێمه‌دا نییه :
ئه‌مه وانییه هه‌موو که‌س ده‌توانێت داوایی یاسایی له‌سه‌ر تاڵه‌بانی و له‌و گه‌وره‌تریش تۆمار بکات ، ئه‌م کاره له ڕویی یاساییه‌وه هیچ ئه‌رکێکی ناوێت . ته‌نها نامه‌یه‌که ، وه‌لێ ئه‌گه‌ر دادگا نه‌بێت چی؟؟؟
زه‌مانی شاخ هاوڵاتیه‌کی گوندیی نانی دابوو به پێشمه‌رگه به قه‌رز ، ساڵی پار داوای یاسایی له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی تۆمار کرد و داوای هه‌قی خۆی کرده‌وه . که‌واته ئه‌مه کارێکی گران نییه ، ته‌نها کێشه‌که نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و گاڵته جاڕیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێده‌سه‌ڵاته‌یه .
مه‌هزه‌له‌یه دوای بێهوده‌یی بکه‌ویت ، ئه‌وه‌ی له ئارادا بوو هه‌رایه‌کی پوچ و بێبه‌رهه‌مه . نه‌به‌ردی گه‌وره‌یه و نه ڕوخاندنی دیواری ترس . وچانێکی تری خۆ خڵافان و دواکه‌وتنه له به‌دیهێنانی سه‌روه‌ری .
پێشنیار ده‌که‌م :
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دیواری ترس بڕوخێنن ، با وێرانه‌کان وێرانتر نه‌که‌ن . ئه‌وه جیهانێکی ئارام چاوه‌روانی جموجوڵی بزێوه‌کانه ، شانسی به مرۆڤایه‌تی کردنی کاره‌ساته‌کانمان زۆره . ئێمه گه‌وره‌ترین قوربانی سه‌رده‌مێکین که دواهه‌مین پاکتاوی نه‌ژادیمان چه‌شت . چه‌کێک له‌ده‌ستماندایه سنور ده‌چێنێت و مرۆڤ دروست ده‌کات ، با هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ین با به‌رۆکی پارت و ڕێخراو و که‌سایه‌تی و حکومه‌تو داروده‌سته‌کانی دنیا بگرین و خۆمانیان بۆبخوێنینه‌وه .
با ناوه‌ندی چاک و ئه‌و هاوڕێانه‌ی جیابونه‌وه(چاک . بێ) ئه‌گه‌ر له دوو جه‌سته‌شدا خۆیان پێشان ده‌ده‌ن ، ئازایانه هه‌ڵمه‌تێک بۆ ناساندنی دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه گه‌وره‌کان بکه‌ن . با هه‌وڵ بده‌ن بۆ درووست کردنی گه‌نجی کورد له‌سه‌ر داهێنان و بنیاد نانه‌وه ڕابهێنن . نه‌ک پێشاندانه‌وه‌ی مه‌حشه‌ری کوشتن و بڕین و سه‌رپه‌ڕاندن و پیاوخۆری و لێدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌وانه‌ی له قورێکدا چه‌قاندونی ناهێڵێ هه‌نگاوێ بۆ پێشوه هه‌ڵبێنین .
ئێستا خۆپیشاندان و به‌ردگرتنه ده‌رگای سه‌فاره‌ته‌کان چالاکیی نین ، تازه مۆم داگیرساندن و شین‌و واوه‌یلا به‌س نییه بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و عامودا و زه‌رده‌شت و قامیشلۆ. به‌ڵکو ده‌بێت خۆمان بناسێنین ، ده‌بێت دۆکۆمێنته‌کانمان زیندوو ڕابگرین . چه‌ندان مناڵی بێده‌ست و قاچ قوربانی کاره‌ساته‌کانی ئێمه‌ن ، چه‌ندین کور و کچ و ژن و پیاو و منداڵی ئێمه له ناو نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کاندا ده‌تلێنه‌وه . هێنانی منداڵێک بۆ چاره‌سه‌ر هه‌زار جار به‌قه‌د دادگایی تاڵه‌بانی دڵخۆشکه‌ره بۆ خه‌ڵکی قوربانی و به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان .سه‌لماندنی ڕاستییه‌کانی دۆکۆمێنتێک له‌به‌ر ده‌م یاساکانی جیهان وپێشاندانی به حکومه‌ته‌کانی جیهان کاری هه‌نوکه‌یی و پڕ به‌هایه . ئه‌مه کاری ڕێخراوێکی مرۆڤ دۆستی دژ به جه‌نگ و دژ به‌کوشتن و بڕین و جینۆساید و نه‌هامه‌تییه . نه‌ک هه‌ڵکردنی ئاڵای ڕه‌شی ترسێنه‌ر و تۆقێنه‌ر که ته‌نها تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و خوێن ڕشتن پێشانی نه‌وه‌کانی داهاتوو بده‌ین .