له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌ڕێز عه‌لی مه‌حمود ده‌ڵێت ..
هێمن ڕه‌ئووف
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر کاته‌کانمان به‌م شه‌ڕه ناڕه‌وایه‌وه به‌فیڕۆ نه‌چێت ، ئه‌مه دوا نامه و په‌یامێکه بۆ وه‌ڵامی کاک عه‌لی و ئه‌وانه‌ی که له‌ودیو ئه‌م (چاک) ه‌وه خۆیان به چاک ده‌زانن .
ناوه‌ندی چاک وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و هه‌ندێ له ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ کوتله‌که‌ی کاک عه‌لی
مه‌حمود لیی جیابوونه‌ته‌وه ، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه فه‌رموون وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌لی مه‌حمود ببینن . هه‌رچه‌نده هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن ناوی چاک له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها هاش و هوشی دڵگه‌رمی و ناجێگیری ده‌روونی هه‌ندێ له‌و به‌ڕێزانه‌یه و هیچی تر .
به‌هه‌ق هه‌قی جه‌نابی بولبوله نۆشینی عه‌تری گوڵ
که‌چی ئێستا دراوه به‌و هه‌نگانه‌ی که‌وا نه‌ختێ عه‌سه‌ل دێنێ . حه‌مدی
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌ڕێز عه‌لی مه‌حمود ، وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو بابه‌ت و ڕه‌خنانه‌ی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه که له‌ماوه‌ی ڕابووردودا له‌سه‌ر قه‌یرانه‌کانی ناو چاک نوسرابوون و خۆپه‌رستی و کاری ژێربه‌ژێر و کوتله‌بازیی و ناڕاستییه‌کانی ئه‌ومان به به‌ڵگه‌وه ئاشکرا کردبوو . هه‌رچه‌نده نه‌یتوانییوه خۆی له هه‌ندێ ڕاستی بدات و باسیان بکات ، بۆیه هه‌نگاوی به‌سه‌ردا ناوه و خۆی لێیان ده‌رباز کردووه .
زۆر گه‌ڕام سارا محه‌مه‌د بدۆزمه‌وه و بزانم ئه‌م خانمه‌ی ئاگای له هه‌موو دانیشتن و کۆبونه‌وه و ئیمایله تاکه که‌سییه‌کانی هه‌موو لایه‌کی ناوه‌ندی( چاک )ه له کوێیه‌و کێیه ، به‌ڵام هه‌رچه‌ند هه‌وڵمدا گه‌یشتم به‌وه‌ی له ڕابووردودا ته‌نها خانمێک به ناوی سارا محه‌مه‌د له خانه‌ی ڕۆژنامه‌واناندا وجودی هه‌بووه، وه دڵنیا بووم که ئه‌و خانمه خاوه‌نی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه نییه .
وه له ناو چاک یش شتێکی له‌و بابه‌ته‌مان نییه ئه‌وه‌نده شاره‌زا و لێهاتوو هه‌موو قوژبنێکی ئه‌م ڕێخراوه به‌م شێوه‌یه شاره‌زا بێت و ناوی سارا محه‌مه‌د بێت . بۆیه به گومانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م خانمه به‌ڕێز عه‌لی مه‌حموده و خۆیشی هه‌ر خۆیه‌تی و ئه‌م مێز و دووکورسیه‌ی بۆخۆی داناوه ، له‌وانه‌یه له‌و نێوانه‌دا که‌مێک ماندوو بوبێت هه‌م پرسیار له خۆکردن و هه‌م وه‌ڵام دانه‌وه .
کورد ده‌ڵێ ( هه‌ر ئه‌قڵه له خه‌سارێ )
ئه‌م به‌ڕێزه بۆ ناشرین کردنی ئێمه و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی هه‌ر جاره داوێک بۆ ئێمه ده‌نێته‌وه و هه‌ر جاره له که‌لێنێکه‌وه ده‌یه‌وێت زه‌فه‌ر به پاکییه‌کانی ئێمه ببات و لکه‌یه‌ک له ناشییاوی به به‌رگی ئێمه‌وه بکات ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌مووجارێ خۆی ده‌که‌وێته داوه‌که‌وه و به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه .
به‌ڵگه:
یه‌کلایه‌نه و به دزی زۆرینه‌ی ده‌سته به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه له ژوری کوردستان یونایتد له پالتاک سیمینارێکیان گێڕا سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناو چاک ، چه‌ند کاتژمێرێک پێش سیمیناره‌که ئێمه ئاگادار کراینه‌وه ، ئه‌وه‌بوو چووین ، له‌وێ توانیمان به چه‌ند بڕگه‌یه‌کی ڕاستییه‌کان وابکه‌ین خۆی بێته قسه و هه‌ندێک له مه‌رامه‌کانی خۆی ئاشکرا بکات ( که ڕێگا گرتنه له هه‌رکه‌سێک جێگای بگرێته‌وه وه‌ک سه‌په‌رشتیاری ناوه‌ندی چاک ) ئه‌مه‌ی ئاشکرا کرد . دواتر هه‌ڵسوڕێنه‌ری سیمیناره‌که (بۆتین) ئه‌م پلانه ناشرینه‌ی بۆ ئاماده‌بوان شیکرده‌وه . مام عه‌لی مه‌حمود به بێده‌نگی مایه‌وه و نه‌یتوانی هیچ بڵێ( تاریخ شاهیده) . به‌ڵام نه‌یتوانی له‌م خه‌ساره ژیرییه‌ک به‌ده‌ست بهێنێت و جارێکی تر ده‌ست نه‌بات بۆ شێواندنی ڕاستییه‌کان .
ئه‌وه‌تا هات و له‌ژێر ناوی خانمێکی خه‌یاڵیدا ده‌یه‌وێت گورزی خۆی له پشتی ئه‌م ڕێخراوی( چاک ) ه بوه‌شێنێ و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و دامه‌زرێنه‌رانی و به‌شێکی کارا له هه‌ڵسوڕاوانی ل‌که‌دار بکات . به‌ڵام مه‌خابن نازانێ ئه‌م تاکتیک و فێڵه لاوازانه به زه‌ره‌ری خاوه‌نه‌که‌ی ده‌شکێته‌وه و جارێکی تر پێی خۆی له داوه‌که ده‌ئاڵۆسکێ . ئه‌وه‌تا له‌یه‌که‌م دێڕی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی خۆیدا تێده‌که‌وێت و ناوێک ده‌هێنێت و ده‌یکات به پرسیارکه‌ر که بوونی نییه .رێنمایی :
ئه‌گه‌ر جارێکی تر به‌ته‌مابووی کارێکی له‌م شێوه‌یه بکه‌یت یه‌کێک له هاوڕێیانی خۆت ڕاسپێره و پرسیاره‌کانی بده‌رێ ، ئه‌وکاته ناکه‌ویته هه‌ڵه‌ی له‌م جۆره‌وه که به عه‌یب به‌سه‌رتدا ده‌شکێته‌وه . چونکه دروستکردنی خانمێکی ڕۆژنامه‌وان کارێکی ئاوا ئاسان نییه . . یان له شێوه‌ی وتارێکدا هه‌رچیت ئه‌وێ و هه‌رچی دروست ئه‌که‌ی به‌جارێ هه‌ڵڕێژه ، خۆ هه‌ر وه‌ڵامێکی ناڕاستییه‌کان وه‌رده‌گریته‌وه ، خۆت باش ده‌زانی ئێمه قسه‌ی ناشرین و جنێو و ته‌شهیر نازانین . وه دوا دێڕه‌کانی وه‌ڵام و وتاره‌کان به به‌ڵگه‌نامه‌کان کۆتای‌یان دێت و هیچی هه‌ڵبه‌ستراومان نییه و سه‌دده‌رسه‌د ئه‌سیل و خاوێن و پڕ له ڕاستییه .
ئیتر بۆچی ڕابوردوویه‌ک پڕ له هه‌وڵ و ماندووبوون، ببێت به قوربانی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه ناجێگیره‌ی که زۆر خه‌رمان له ڕه‌نجێکی درێژوه‌ختت بسوتێنێ !!! ئه‌ی نازانی به‌ری (.. .. ) کورته .
وه‌ڵامێکی کورت :
چه‌ند بڕگه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به کۆمیته‌ی سویسرا وه هه‌یه . وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئێمه به به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنته‌کان نوسینه‌کانمان پشت ئه‌ستور ده‌که‌ین فه‌رموو له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌ڵامه له چه‌ند بڕگه‌یه‌کدا .
سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی کۆمیته‌ی سویسرا :
آ. له یادی لۆزاندا ئێمه زیاتربووین له( ٥٠ )که‌س ، ته‌نها ئه‌و( ٥٠ )که‌سه بزانن ئه‌م نوسینه‌ت ناڕاستییه‌کان کۆده‌کاته‌وه ، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌ک نه کوژرێت . نازانم بچوک کردنه‌وه‌ی چالاکییه‌ک که ڕێخراوێک ئه‌نجامی بداتوخۆت به خاوه‌نی بزانیت چ چێژێکی لێده‌بینیت؟ وه بۆ مێژوو ده‌یڵێم له‌و خۆپیشاندانه‌دا هه‌ردوو که‌سی چالاک که به‌ڕێزت زۆر ناویان ده‌هێنی (هیوا ناسیح و عوسمان تازیک و هاوڕێکانی ) نه‌هاتبوون بۆ ئه‌و چالاکییه .
http://kurdistannet.info/2007/7-2007/27-7/rswa.pdf
ب. له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا به مۆم نوسیمان هه‌ڵه‌بجه : ئه‌م سه‌ردێڕه جوانه‌ت له بیر چوو ، ئایا ئه‌مه له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌بوو ؟؟ ئه‌ی هه‌ر له‌وێ( ٧٠ ) ئیمزامان کۆنه‌کرده‌وه و بۆم ناردی؟ خۆ هێشتا ئه‌و ئیمزایانه‌ت بڵاو نه‌کردۆته‌وه ، ئه‌ی پێم ناڵیی بۆ بڵاو نه‌کرایه‌وه ؟ ( ئێمه دڵنیا بووین له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ته‌نها له سویسرا توانرا ئه‌وه‌نده ئیمزا کۆبکرێته‌وه ، بۆیه ئاسایی نه‌بوو لاتان ئه‌م کاره بکه‌ن )
http://kurdistannet.info/2007/3-2007/20-3/yad-swisra.pdf
ج. کاتێک وه‌زیری مافی مرۆڤی کوردستان و سه‌رۆکی دایره‌ی مافی مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتن بۆ سویسرا ، له کۆنفرانسی مافی مرۆڤی جیهانی دا . ئێمه نه‌بووین چووینه به‌رسینگیان ؟ و داوامان لێکردن ( که‌یسی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد و باشکردنی گوزه‌رانی پاشماوه‌ی قوربانییان و ڕازی نه‌بوون به وه‌سفکردنی میلله‌ت به سه‌گ . . . زۆر شتی تر ) به چاوی به‌رپرسیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل بکه‌ن ؟؟؟ ئه‌ی ئێمه وه‌ک نوێنه‌ری فه‌رمی ناوه‌ندی چاک نه‌بووین له‌و دیداره‌دا ؟
http://kurdistannet.info/2007/4-2007/2-4/wtuwej.pdf
د. کۆمیته‌ی سویسرا کاری دیبلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی باڵا ده‌کات ، له کۆتایی جێگیر کردنی ئه‌ندامێکی هه‌میشه‌یین له‌ناو ڕێخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا له به‌شی ڕێخراوه ناحکومییه‌کاندا بۆ مافی مرۆڤ . له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بینین .
ه . دژ به هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا ، خۆپیشاندانی سویسرا ، ناوه‌ندی چاک ڕێکخه‌رو ئاماده‌کاری خۆپیشاندانه‌که بوو ، کات و شوێن و چۆنییه‌تی ئه‌و جموجۆڵه ئێمه دیاریمان کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی کارێکی هاوبه‌ش و یه‌کگرتووانه ئه‌نجام بده‌ین له‌گه‌ل کۆمیته‌ی هاوکاری پارته کوردستانییه‌کان ، کۆمیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا مان درووست کرد و توانیمان خۆپیشاندانێکی سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ین ، سه‌ره‌ڕای بایکۆتکردنی بانگه‌وازی خۆپیشاندانه‌که له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به کوتله‌که‌ی جه‌نابت . . به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه %٨٠ زیاتری خۆپیشانده‌ران به بانگهێشت و بانگه‌وازی ئێمه هاتبوون . یه‌که‌م بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانه‌که :
http://hemnrauf1.kurdblogger.com/21772/%D8%A8%D8%A7%D9%86%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8E%DA%A9+%D8%A8%DB%86+%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C+%D9%88%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C+%D8%B3%D9%88%DB%8C%D8%B3%D8%B1%D8%A7.htmlو. به ڕای من خۆپیشاندان و به‌ردگرتنه ده‌رگای باڵویزخانه‌ی ولاتان و فه‌وزا و هاندانی خه‌ڵک بۆ توندوتیژی و ته‌عزێ نامه و به‌یاننامه، کاری ڕێخراوێکی وه‌ک( چاک ) نییه و ، ئه‌م کاره خۆ خڵافاندن و مه‌یسه‌رکردنی بارودۆخێکی ناله‌باره به شێوه‌یه‌کی ناله‌بار . روونتر ده‌توانم بڵێم (( وه‌ک نوێژی بتپه‌رستێکه بۆ خواکه‌ی خۆی که به‌رد و دارێکی بێ‌گیان و بێجوڵه‌یه ، هه‌رچه‌نده خۆی بکوژێت و خۆی ببڕێت خوای داماو هیچ ئاگای له‌خۆی نییه و ئه‌ویش هیچ به‌رهه‌مێک له خواپه‌رستییه‌که‌ی به‌ده‌ست ناهێنێت . ئه‌مه وه‌سفی هاورێیه‌ک بوو بۆ ئه‌وشته‌ی ئێمه به چالاکی و خه‌بات ناوی ده‌به‌ین )) . بۆیه ئه‌گه‌ر چاک به هیوای ئه‌وه‌یه کار بۆ جینۆسایدناساندنی گه‌لی کورد بکات ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌ی گرتۆته‌به‌ر ، پێویسته ڕێگای دیبلۆماسی بدۆزێته‌وه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان ، هه‌رچه‌نده ئێمه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگای هه‌ڵه به یه‌کجاری لاماننه‌داوه و هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و میتۆده سه‌قه‌ته کار ده‌که‌ین ، بۆیه ده‌بێت هه‌نگاو بنێین بۆ کاری گه‌وره‌تر و شیاوتر . یان ناوی خۆمان بگۆڕین بۆ .... .
سه‌باره‌ت به دروستکردنی کۆمیته‌یه‌کی نوێ به‌ناوی چاک له سویسرا :
به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا ناده‌ین هیچ که‌سێک به ناوی چاک له‌م وڵاته ده‌ستبه‌کار بێت ، ئه‌گه‌ر ناوێکی تر له‌خۆتان ده‌نێن ئه‌وا ئازادن و ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌ین ، به‌ڵام وه‌ک چاک به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه ، ئێمه ئێستا به‌فه‌رمی ناسراوین و داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌رکه‌سێک تۆمار ده‌که‌ین ، ناوی ئێمه باکار بهێنێ بۆ هه‌ر کارێک بێت . . ماوه‌یه‌ک بوو بۆ بچووک کردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و چالاکییه‌کانی ناوه‌ندی چاک له تاریکایی ژووره‌کانی خۆیان نه‌ده‌هاتنه ده‌ره‌وه له‌کاتی چالاکییه‌کانماندا ، وه له ژێره‌وه ڕێگایان پێشانی خه‌ڵکی ده‌دا بۆ بیاکۆتی چالاکییه‌کانمان . به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێ وه‌ک سه‌مشه‌مه‌کوێره ده‌رکه‌ون و ناوی ئێمه به‌کار بهێنن . بۆیه ده‌ڵیین نه‌خێر ، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک نه‌خێر ڕێگا ناده‌ین هیچ که‌سێک ناوی چاک له‌م وڵاته به‌کار بهێنێت .
سه‌باره‌ت به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ڕێزدار کاک عه‌لی مه‌حمود بۆ ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ری نوسران :
هه‌رچه‌نده که‌م تا زۆر له‌م جاوپێکه‌وتنه ١٩ لاپه‌ڕه‌ییه‌یدا وه‌ڵامه‌کانی داوه‌ته‌وه ، به‌ڵام به دڵنییایه‌وه ، ئه‌وه‌ی بازی به‌سه‌ردا ده‌دات ، ڕاستییه‌کانه و هیج وه‌ڵامێکی پێنییه .
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له سویسرا :
به‌ڵگه‌نامه‌کان له مالپه‌ڕی چاک به ووردی دانراون بڕۆن سه‌یر بکه‌ن ته‌نها(٥)که‌سی پاک ڕه‌وشت و هۆشیار بیسه‌لمێنن که پاره‌ی کۆمیته‌ی سویسرا نه دزراوه، ئه‌وا به فه‌رمی داوای لێبووردن له‌و کێسه ده‌که‌ین و ئاماده‌ده‌بین بۆ هه‌ر سزایه‌ک . ئه‌وه‌ی پێویست به ئاماژه پێدان ده‌کات لێره‌دا ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه ( كاک ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی که یه‌کێک بوو له لێکۆڵه‌ره‌وانی گه‌نده‌ڵییه‌که ، به تێلێفۆن به حاجی ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت عوسمان دزه پاره‌ی خواردوه ، ده‌بێ ڕسوا بکرێت و ده‌رکرێت له ناوه‌ندی چاک . به‌ڵام کوتله‌بازی ڕێگا به‌م کاره نادات( کێ ده‌یه‌وێ گویی له‌ده‌نگی کاک ڕه‌فعه‌ت بێت با یه‌ک ئیمه‌یل مان بۆ بکات ) ئیتر با ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به کاک عه‌لی هه‌یه و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی چاک که دوای که‌سێکی وه‌ک کاک عه‌لی که‌وتون ئیستێک له‌سه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه بکه‌ن و به‌سبێت بۆ خۆ خه‌ڵه‌تان و دواکه‌وتنێکی ناژیرانه و نا هۆشیارانه .
سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێک خاڵی گشتی :
* له وتووێژی ڕێکه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندا بووین له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌دا ، کاتێک ماڵپه‌ڕی نوێیان به‌یان کرد و له ژێره‌وه به ڕاگه‌یاندنه‌کانیان ده‌گووت ته‌نها ئێمه ناوه‌ندی( چاک ) ین و هیچ لایه‌کی تر ته‌مسیلی چاک ناکات . یه‌که‌م جار که ئه‌م پلانه ناشرینه که‌شف بوو ئه‌وکاته‌بوو که ناوه‌ندی چاک له سویسرا له‌گه‌ڵ نوسه‌ری کتێبی( کورده‌کان) به زمانی ئه‌ڵمانی ، که‌سایه‌تی نه‌مسایی ( ) دانیشتنێکی کرد ، ئه‌وه‌بوو بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که سانسۆرکرا ، ئێمه سه‌رمان سوڕما !! تومه‌س له ژێره‌وه نامه‌یان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان نوسیبوو ، ئیتر نازانم بۆچی چاویان به کار و چالاکییه‌کانی ئێمه‌دا هه‌ڵنه‌ده‌هات .
* به‌ڕێز کاک عه‌لی : له نامه‌یه‌کدا به‌ڵێن دووپات ده‌که‌یته‌وه بۆ هاوڕێکانت که ناوه‌ندی چاک به خۆڵه‌مێشیش ته‌سلیم به‌که‌س ناکه‌یت ، ئه‌مه په‌ره‌گرافێکی کورته له نامه‌که‌ی به‌ڕێز کاک عه‌لی : ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی من شتی وام نه‌نوسیوه ، ته‌واوی ئیمایله‌که بڵاو ده‌که‌ینه‌وه له نامه‌یه‌کی تردا .
paiman dadam ba xweni qorbanyan chak ba
xolameshish taslim ba kas nakryt .
* به ئیمه‌یلێک له ئێمه جیا بوونه‌وه و خۆتان به ده‌می خۆتان دووپاتتان کرده‌وه که ئستا دووڕێخراوی جیاین ، دووئه‌قڵییه‌تی جیاین و ناتوانن له‌گه‌ڵ ئێمه کار بکه‌ن ئه‌مه‌ی خواره‌وه نامه‌یه‌کی کاک قادر نادره و وه‌ڵامێکی من بۆ ئه‌و به‌ڕێزه ئیتر بۆچی هه‌ر به‌زۆر ده‌بێت ئه‌م ڕێخراوه بکه‌یت به قه‌قنه‌س ، که دڵنیات ده‌که‌مه‌وه ڕێگا ناده‌ین ئه‌م خه‌یاڵه ببێت به ڕاست .
کاک قادر نادری به‌ڕێز ئه‌م کاته‌تان باشوهڵامی ئه‌م نامه‌یه‌ی به‌رێزت بفه‌رموون
Von:
|
|
هاوریی هێژام . وه‌ک خۆت ده‌ڵیی با نه‌چینه سه‌رکێشه‌و ناوه‌ڕۆکی شته‌کان . منیش پێم خۆش نییه زۆر قوڵببینه‌وه چونکه ئه‌وه‌نده پیسی و ناراستی له‌ژێره‌وه‌یه له‌وانه‌یه له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه تاریکه‌کان کاره‌سات بقه‌ومێ . که چۆن ڕێخراوێک دژ به‌ژحنۆساید کردنی گه‌لێک کارده‌کات و به‌و شێوه‌یه ناپاکان تێیدا گه‌رایان خستووه .
ئازیزم : که ئێوه ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه‌تان ده‌وێت و ناتانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێمه کار بکه‌ن ، ئه‌ی بۆچی ده‌بێ ڕێخراوه‌که بکه‌ن به قوربانی خواسته‌کانی خۆتان ؟
خزمه‌تکردن به دۆزی ژینۆسایدناساندنی گه‌لێک چ هه‌قی به‌سه‌ر ئه‌قڵیه‌تی جیاوازه‌وه هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر وایه !!!! ئه‌ی بۆچی ده‌بێ ڕێخراوه‌که بکه‌ن به خۆڵه‌مێش و قه‌ره برووت ؟ ئیتر بۆچی باس له کۆنگره‌ی دووهه‌م و باس له باڵی سالار سۆفی و باس له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و باس له چالاکی و باس له ... ئه‌و هه‌موو شته ده‌که‌ن که ئه‌ندامانی ناوه‌ند چه‌واشه بوون به‌ده‌ستانه‌وه ؟؟؟
ئێمه هیچ ناهه‌قی و نادرووستییه‌کمان به‌رامبه‌رتان نه‌کردووه ،بۆ خۆتان باش ده‌زانن . ئه‌وه ئێوه‌ن شه‌ڕتان ده‌ست پێکردووه له‌گه‌ڵمان . به ئیمایلێ هه‌موومان ده‌رکراین ، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌یه له‌پێتان کرد . سه‌روه‌رییه‌کانی کۆنگره بێ‌ڕێزیان پێده‌کرێ . ... ئیتر چی ماوه بیکه‌ن به‌م ڕێخراوه‌ی که خواستی چه‌وساوه‌کانی میلله‌ته‌کامانی کردبوه پڕۆژه‌ی خۆی ؟؟ بۆ ده‌تانه‌وێ تێکی بشکێنن ؟
که داواده‌که‌ی با وه‌ک ژن‌و مێرده‌کانی ئه‌وروپا جیاببینه‌وه ، بۆچی ناڕۆن ناوێکی تر له خۆتان بنێن ؟؟؟ که له‌م وێستگه‌یه‌وه ناتوانن درێژه به‌خزمه‌ت بده‌ن بۆچی ناچن ئه‌وه‌ی خۆتان ده‌تانه‌وێ درووستی بکه‌ن ؟ هه‌تا ئێستا کێ ڕێگای پێگرتوون ، کێ هه‌ڵه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر کردوون ؟ ئیتر بۆچی ده‌بێ ئه‌م کانییه‌ی که تێر ئاوتان لێخوارده‌وه پڕیبکه‌ن له پیسایی ؟ بۆ ده‌بێ ناشرین ببین له‌به‌رچاوی خه‌ڵک؟
ئێمه نامانه‌وێ لێتان جیا ببینه‌وه ، ئێمه ده‌مانه‌وێ رێخراوێک بین پاک و سیستماتیک کار بکه‌ین ، ده‌مانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌ساسێکی مۆدێرن کار بکه‌ین و چیتر عه‌شایه‌ریانه یاسابه‌رقه‌رار نه‌بێت
ناوه‌ندی چاک هه‌رگیز دووکه‌رت نابێ ، ئه‌وه‌ی ناتوانێ کاری تێدا بکات و له‌به‌رده‌م یاسا و ڕێساکانی ڕێخراوبووندا ئارامی نییه ، با چیتر کێشه درووست نه‌که‌ن و ئه‌وه‌ی له ڕابووردووا به هیممه‌تی هه‌موومان کراوه بێ‌نرخ نه‌کرێت . ئه‌م کاره تاوانه به‌رامبه‌ر به که‌سوکاری قوربانیان .
ئیتر به‌سه هاوڕیی هێژام ئیتر به‌سه باسکردن له جیابوونه‌وه و دووکه‌رت بوون ..
ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که به هیوان بیبه‌ستن ، ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به ڕێخراوی( چاک )ه‌وه نیه ئه‌وه ئه‌و ئامانجه‌یه که ده‌تانه‌وێ ڕێخراوه‌که‌ی تێدا بسوتێنن . من ده‌ستخۆسیتان لێناکه‌م چوونکه مه‌رام و خواستی خراپی له ژێردا گیرساوه‌ته‌وه . به‌داخه‌وه زۆرێک له ئه‌ندامانی دڵسۆز و پاکڕه‌وشت ئه‌م کۆده ئاشکرایه‌ی ئێوه‌یان بۆ ناخوێنرێته‌وه .ئه‌و کۆبوونه‌وه گشتیانه‌ی که بووه به مه‌یدانی بڕیاردانی سێ چوار که‌س ،وه (١،٢) ی ئه‌ندامانی به‌رێز هیچ شه‌رعییه‌تی بڕیاردانیان نییه خۆتان ئه‌م ڕاستییه ده‌زانن . چونکه په‌یڕه‌وی ناوخۆ شتی وای تێدا نییه‌و ئه‌مه له درووستکراوی کاک عه‌لی و ئه‌وچه‌ند هاوڕێیه‌یه که ده‌یانه‌وێت به دارلاستیکی چاک هه‌م چۆله‌که‌ی پێبکوژن و سکی برسیان تێرکه‌ن ، وه هه‌م په‌نجه‌ره‌ی ده‌رودراوسێی پێبشکێنن .
جگه له ئه‌و چوار پێنج هاوڕێیه‌ی له پێشه‌وه‌دان و بوون به سوره‌ی به‌رله‌شکر ، پێشنیار و پڕۆژه‌ی کام له ئه‌ندامان جێگای بوویه‌وه له ناو بریاره‌کانتاندا ؟؟ تۆ و کاک عه‌لی بڕیاری ده‌ررکردنی دلێرتان پێش ٢مانگ باس کرد ، ئه‌وه‌بوو پاش مانگێک کردتان به بڕیار و هه‌ندێک له ئه‌ندامان هه‌ڵوێستی بێهه‌ڵوێستی خۆیان نواند . زۆر شتی تر هه‌یه ئێمه هه‌ستی پێده‌که‌ین که به پلانێکی ناشایسته کاری بۆ ده‌که‌ن ، به‌ڵام ده‌زانین ئاوڕدانه‌وه له‌و کارانه له کاروانه‌که‌مان داده‌بڕێت ، بۆیه بێ گوێدانه موهاته‌راته‌کان بۆ خزمه‌تکردن به میلله‌ت و به چاک کاری خۆمان ده‌که‌ین ، دواتریش راستییه‌کان خۆیان ئه‌م بارودۆخه یه‌کلا ده‌کاته‌وه .
کاک قادری به‌ڕێز :
زۆر جار ئه‌م قسه‌یه دووباره ده‌که‌نه‌وه ، ده‌ڵێن تۆ گه‌نجی تۆ شاعیری تۆ تۆ ... . نابێ به‌م شێوه‌یه بنوسی ، نابێ به‌م سه‌ره‌تایه ده‌ستپێبکه‌ن ، !!!!! له‌لام سه‌یره ! من نازانم کامه شێوه‌یه؟ چی ڕسته‌یه‌ک یان ووشه‌یه‌کم نوسیوه که ڕاست نییه و که درۆیه ؟ کام بابه‌تم جنێوێکی تێدایه ؟
نووسینی: هێمن ڕەئووف ڕێکه‌وتی 18:53
چینی: